ئەم ڤیتامینانە كێشەی هەڵوەرینی قژ چارەسەر دەكەن

ئەم ڤیتامینانە كێشەی هەڵوەرینی قژ چارەسەر دەكەن

ئا/شەهلا رەشید
-ڤیتامین سی، هۆكارە بۆ نەهێشتنی خراپبوونی خانەكان كە كاریگەری نەرێنی لەسەر پیر بوون هەیە وەك هەڵوەرینی قژ، ئەم جۆرە ڤیتامینە بە یەكێك لە دژە ئۆكسانەكان هەژمار دەكرێت و پارێزگاری لە ئاستی ئۆكسانی جەستە دەكات، لەگەڵا ئەوەشدا كۆلاجین زیاد دەكات و ئاسن لە لەشدا دەمژێت، كە كانزایەكی گرنگە بۆ گەشەی رەگی قژ.
- ڤیتامین دی، سەرچاوەی سەرەكی تیشكی خۆرە كم بوونەوەی لە جەستەدا بەرگری لەش لاواز دەكات و قژ دەوەرێنێت، زۆربەی توێژینەوەكان ئاماژە بە گرنگی ئەم جۆرە ڤیتامینە دەكەن كە رەگی مووەكان بەهێز دەكات، دەتوانیت جگە لە تیشكی خۆر لە رێگەی خواردنی ماسی و قارچكەوە ئەم ڤیتامینەت دەستبكەوێت.
-ڤیتامین ئی، دژە ئۆكسانە و ماندوێتی ناهێڵێت، بەپێی توێژینەوەكان ئەو كەسانەی گرفتی هەڵوەرینی قژیان هەیە ئەم ڤیتامینە بە رێژەی 23.5% چارەسەری ئەو گرفتە دەكات، جگە لە خواردنی ئەم ڤیتامینە دەتوانیت ئەم خۆراكانەش بخۆیت وەك گولەبەرۆژە، بادەم، سپێناخ و ئەڤۆكادۆ.

زۆرترین بینراو