ئەنجامی پشكنینەكانی كاولۆكان و گەڕەكەكانی سۆران راگەیاندران

ئەنجامی پشكنینەكانی كاولۆكان و گەڕەكەكانی سۆران راگەیاندران

محەممەد مەحموود- سۆران : دوای ئەوەی چەند حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەند گەڕەكێكی شاری سۆران و یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری رواندز تۆماركرا، دواتر تیمی پشكنینی كۆرۆنا سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران دەستیكرد بە پشكنین بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەكانەی توشبووانی كۆرۆنای لێ تۆماركراون.
د. جەواد مەهدی، سەرپەرشتیاری تیمی پشكنینی كۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند:" دوای ئەوەی لە گەڕەكەكانی برایەتی، ٢٦ی گوڵان، كۆمەڵگەی گەڵاڵە لە شاری سۆران چەند حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران، وەك تیمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، پشكنینمان بۆ زیاتر لە ٦٠ كەس ئەنجامدا خۆشبەختانە ئەنجامی تەواوی پشكنینەكان نێگەتیف بوو.
د. جەواد گووتیشی:" لە گەڕەكی پاشای گەورەی (كاولۆكان) سەر بە قەزای رواندز دوای تۆماركردنی حاڵەتێك، پشكنین بۆ نزیكەی ٥٠ كەس كرا دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان دەركەوت هەموویان نێگەتیف بوون.
بەگشتی لە دەڤەری سۆران تائێستا زیاتر لە٢١٠٠ پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام دراون لەو رێژەیە تەنیا ٣٥ حاڵەتی پۆزەتیف هەبووە بە هەرسێ قەزاكانی، سۆران، رواندز، چۆمان".

بیروڕا

زۆرترین بینراو