ئەنجومەنی ئافرەتانی ئاكرێ یارمەتی بەسەر پەنابەرانی رۆژئاوا دابەشدەكات

ئەنجومەنی ئافرەتانی ئاكرێ یارمەتی بەسەر پەنابەرانی رۆژئاوا دابەشدەكات

رەمەزان هەرنی
ئەنجومەنی ئاكرێ یەكێتی ئافرەتانی كوردستان یارمەتی بەسەر پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دابەشدەكات كە بەهۆی ئەو ئالۆزیانەی لەم دوایە لە رۆژئاوای كوردستان دروستبوون پەنابەری هەرێمی كوردستان بوونە و لە كەمپی بەردەڕەش نیشتە جێبوونە.
دلڤین شەماڵ, بەرپرسی ئەنجومەنی ئاكرێ یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە زاری كرمانجی گوت:" ئەنجومەنی ئاكرێ یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە هاوكاری ناوەندەكانی ئافرەتان سەر بە ئەنجومەنی ئاكرێ یەكێتی ئافرەتان كۆمەك و یارمەتیمان گەیاندە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە كەمپی بەردەرەش.
دلڤین ئەوەشی گوت:" پێشتریش یارمەتیمان گەیاندۆتە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان بەردەوامیش دەبین وەك هەستكردن بەرامبەر ئەو كارەستانەی بەسەر خوشك و براكانماندا هاتووە لە رۆژئاوای كوردستان, ئەو یارمەتیانەی گەیاندمانە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە خواردن و خواردنەوە جلو بەرگ و پێداویستی ناو ماڵ پێكهاتبوون بە یارمەتی دەزگای خێرخوازی بارزانی دابەشمانكرد بەسەر پەنابەرانی رۆژئاوا لە كەمپی بەردەرەش.

 

 

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو