ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردەی سۆران دووەم کۆنفڕانسی خۆی ئەنجامدا

ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردەی سۆران دووەم کۆنفڕانسی خۆی ئەنجامدا

زاری كرمانجی-سۆران:
ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردەی سۆران
کە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی پاڵپشتیان دەکات،
رۆژی سێشەممە لە هۆڵی بۆنەکانی سۆران دووەم کۆنفڕانسی خۆی ئەنجامدا.
هاوکات کۆنفڕانسەکە بەبەشداری و لێدوانی قائیمقامی قەزای سۆران دەستی پێکرد و پاڵپشتی تەواوی بۆ ئەم گەنجانە دەربڕِی 
بابەتی دابەزینی ئاستی زانستی قوتابیان لەکەرتی پەروەردە تەوەری سەرەکی بوو و کارکرا لەسەر کەم و کۆڕیەکان و خرانە بەر باس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تێدا ئامادەبوو".
كە بریتی بوون لە  بەڕێوبەری پەروەردەی سۆران و مێرگەسۆر و توێژەران و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی .
لەگەڵ دایك و بابی ژمارەیەك لە قوتابیان و کوڕِ و کچانی سۆران.

نیاز سێناوەیی 
ئەندامی ئەنجومەن .
تئەنجومەن لەسی کەس پێکهاتووە کەپازدەی کچ و پازدەی کوڕە.
بەشێوەیەکی گشتگیر کارەکات لەسەرکێشەکان و هەوڵی چارەسەریان ئەدات لەسنوری سۆران.

زۆرترین بینراو