ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: چه‌ند هێرشێکی تێکدەرانەمان پووچه‌ڵكردنه‌وه‌

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: چه‌ند هێرشێکی تێکدەرانەمان پووچه‌ڵكردنه‌وه‌

زاری كرمانجی - ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ژمارەیەک هێرشی تێکدەرانەی لە هەرێمی کوردستان پووچەڵکردووەتەوە، کە بەشێکیان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیلانیان بۆ داڕێژراوە و، ویستوویانە کاری تێکدەرانە بکەن و چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان بەئامانج بکەن.

لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 26-10-2020)ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "هەندێک لە پیلانداڕێژەرانی ئەم هەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی عێراق و دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا هەیە و لەلایەن ئەوانەوە ئاراستەکراون. ئەو کەس و لایەنانەی بڕیار بوو بکرێنە ئامانجی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە، ئاگادارکراونەتەوە و رێکاری پێویستیش، لەپێناو پاراستنی دیپلۆماتکاران و خاوەنکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر".

لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاریی سێ کەیس ئاشکراکراوە. ئەنجوومەنی ئاسایش هەروەها لەڕێگەی ئینتەرپوولەوە داوای هاوکاری لە هاوکارە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی لەو کەیسانە تێوەگلاون و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.

کەیسەکان بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:

کەیسی یەکەم:

لەم کەیسەدا 12 کەسی گومانلێکراو هەن، کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە. هەروەها چەندین کەسی دیکەش تێوەگلاون کە لە چەند وڵاتێک نیشتەجێن، لە نێویشیاندا ئەوروپا. ئەوانە پیلانی هێرشکردنە سەر کونسوڵگەرییەک لە هەولێر و تیرۆرکردنی دیپلۆماتکارانی ناو کونسوڵگەرییەکە و پەلاماردانی کۆمپانیا تایبەتەکانی ئەو وڵاتەیان لە هەرێم داڕشتبوو.

هێزەکانی ئاسایش دوای زیاتر لە چوار مانگ لە چاودێریکردنی گرووپەکە توانیویانە گومانلێکراوەکان دەستگیربکەن. ئەنجوومەنی ئاسایش هەروەها دەڵێ "لەنێو گومانلێکراوان دووانیان هاووڵاتی سوورین".

کەیسی دووەم:

لەم کەیسەدا هەشت کەس کە سەرجەمیان هاووڵاتی عێراقین دەستگیرکراون، ئەوان هەوڵیانداوە پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان تیرۆر بکەن و چەندین کاری تووندوتیژی لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی لە دهۆک بکەن.

کەیسی سێیەم:

دوای بەدواداچوون و ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی دژەهەواڵگری بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک، پۆلیس توانی حەوت کەس دەستگیربکات، کە هەموویان هاووڵاتی عێراقین، ئەوانە بەشێکن لە تۆڕێک بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و سەربازی لەبارەی دامەزراوەکانی حکومەت و بەرپرسانی.

بەپێی راگەیەندراوەکە ئەو تۆڕە پیلانی کوشتنی بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری و دادوەرێکیان داناوە و، زانیارییان لەگەڵ چەند لایەنێک لەنێویاندا پەکەکە ئاڵوگۆڕ کردووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:

هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هێرشێکی تێکدەرانەیان لە هەرێمی کوردستان پووچەڵ کردەوە و چەندین کەسیشیان دەستگیرکرد کە پەیوەندییان لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکاندا هەیە.

لە یٔەنجامی یٔۆپەراسیۆنی هێزەکانی یٔاسایشدا، دوو پیلان پووچەڵکرانەوە کە یەکێکیان لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) پلانی بۆ دانرابوو بەڵام خۆشبەختانە بە هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پۆلیس و یٔاسایش و هەواڵگریی و دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان پووچەڵکرانەوە. هەندێک لە پیلانداڕێژەرانی یٔەم هەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی عێراق و دانیشتووی وڵاتانی یٔەوروپاوە هەیە و لە لایەن یٔەوانەوە یٔاراستەکراون.

یٔەو کەس و لایەنانەی کە بڕیار بوو بکرێنە یٔامانجی یٔەم هێرشە تیرۆریستییانە، یٔاگادارکراونەتەوە و رێکاریی پێویستیش، لەپێناو پاراستنی دیپلوماتکاران و خاوەنکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر.

دوای لێکۆڵینەوە و بەداوداچوونی ورد، هێزەکانی پۆلیس و یٔاسایشی هەرێم، چەندین کەسیان لە پەیوەند بەم پیلانەدا دەستگیر کردووە. لەڕێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتیش (یٔینتەرپۆل)ـەوە داوای هەماهەنگیی وهاوکاریی، لە هاوکارە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەین بۆ دەستگیرکردنی کەسانی دیکەی تێوەگلاو لەم پیلانەدا.

لە کەیسی یەکەمدا دوازدە کەسی گومانلێکراو هەن کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە. هەروەها چەندین کەسی دیکەش تێوەگلاون کە لە چەند وڵاتێک نیشتەجێن لە نێویشیاندا یٔەوروپا، کە پیلانی هێرشکردنە سەر کونسوڵگەرییەک لە هەولێر و تیرۆرکردنی دیپلوماتکارانی ناو کونسوڵگەرییەکە و پەلاماردانی کۆمپانیا تایبەتەکانی یٔەو وڵاتەیان لە هەرێم داڕشتبوو. یٔەمە جیا لە هەوڵەکانیان بۆ پەلاماردان و هێرشکردنە سەر کۆمپانیا و براندە جیهانییەکان و وڵاتانی رۆژیٔاوا لە هەرێمی کوردستان. لە دوای چاودێریکردنی گرووپەکە لە لایەن هێزەکانی یٔاسایشەوە بۆ زیاتر لە چوار مانگ، توانرا گیانی چەندین کەس بپارێزرێت و چەندین گومانلێکراویش دەستگیر بکرێن لە نێویاندا دوو هاووڵاتی سووری هەن. گومانلێکراوان بەپێی ماددەی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

لە کەیسی دووەمدا، دوای زیاتر لە ساڵێک بەدواداچوون، تا یٔێستا هەشت کەس دەستگیرکراون و هەموویان هاووڵاتی عێراقین. یٔەم گرووپە هەوڵی تیرۆرکردنی پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان و یٔەنجامدانی چەندین کاری توندوتیژییان لە هەرێم بە گشتی و پارێزگای دهۆک بەتایبەتی داوە. هەروەها پلانی هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تێکدانی یٔاسایشی هەرێمیان داڕشتبوو. بەم زووانە گومانلێکراوان، بەپێی ماددەی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

گرووپی سێیەم، دوای بەدواداچوون و یٔۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دژەهەواڵگریی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک، هێزەکانی پۆلیس توانیان حەوت کەسی گومانلێکراو کە هەر هەموویان هاووڵاتی عێراقین، بە پێی ماددەی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 و بە بڕیاری دادگا دەستگیر بکرێن. بەداوداچوونەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوانی دیکە کە بەشێکن لە تۆڕێک کە چەند ساڵێکە دروستکراوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و سەربازیی لەبارەی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسەکانی. هەروەها پلانی کوشتنی بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری و دادوەرێکیان دابوو. گرووپەکە، زانیارییان لەگەڵ چەند لایەنێک لەنێویاندا پەکەکە، یٔاڵوگۆڕ کردووە. یٔێمە حکومەتە بیانی و دەزگا هەواڵگرییە پەیوەندیدارەکانمان لەم یٔۆپەراسیۆنە و یٔەو زانیارییانەی تایٔێستا بە دەستمان خستوون، یٔاگادارکردووەته‌وه‌.

یٔەم یٔۆپەراسیۆنانە دەریدەخەن کە هەڕەشەیەکی بەردەوام لەسەر یٔاشتی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام هێزەکانی یٔاسایش، چالاکانە یٔەرکەکانیان رادەپەڕێنن و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن، رەوشی یٔارام و یٔاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدرێت.

یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی کوردستان
2020/10/26

زۆرترین بینراو