ئەنجوومەنی ئافرەتانی سۆران سەردانی دەڤەری بارزانی كرد

ئەنجوومەنی ئافرەتانی سۆران سەردانی دەڤەری بارزانی كرد

رەمەزان هەرنی
ئەنجوومەنی سۆران یەكێتی ئافرەتانی كوردستان سەردانی دەڤەری بارزانی كرد و لەگەڵ رێبوار رەمەزان، بەرێوەبەری شەهید و ئەنفالكراوەكانی بارزان پێشوازیكران دواتر سەردانی مۆنومێنتی بارزانیە جیۆسایدكراوەكان كرد.
رێبوار رەمەزان، بەرێوەبەری شەهید و ئەنفالكراوەكانی بارزان بە زاری كرمانجی گوت:" لە بەرێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی بارزان پێشوازیمان كرد لە بەرپرس و كارگێرانی ئەنجومەنی سۆران یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و ناوەندی سۆران یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و ستاف و شاندی یاوەرییان.
رێبوار ئەوەشی گوت:" لە مۆزەخانەی شەهیدانی رێگای نیشتمان روونكردنەوەمان دا بە شاندی سۆرانی یەكێتی ئافرەتان كە ئەو موزەخانەیە تایبەتە بە شەهیدانی دژی شەڕی داعش و پاشانیش لە مۆنومێنتی بارزانیە جینۆسایدكراوەكان باسی مەینەتی و ئەنفالی بارزنیەكانمان كرد.
رێبوار، ئەوەشی خستەڕوو:" دوای ئەوەی لە هەڵمەتی كۆكردنەوەی كتێب بە ( 100 ) سەرچاوەی جۆراوجۆر، بەشی كتێبخانە و توێژینەوەی مۆنومێنتی بارزانیە جینۆسایدكراوەكانیان دەوڵەمەند كرد، كە لەم هەڵمەتەی كتێب بەخشین بەشدار و هاوكاربوون، ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی گەوەریان ئەنجام دا.

بیروڕا

زۆرترین بینراو