ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

زاری كرمانجی - هەولێر : ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەت بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە، کە لە دوو رۆژی رابردوودا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر لە پەرلەمان تاوتوێ کران.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:30ـی ئەمڕۆ لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەستپێدەکات، تێیدا بابه‌تی ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان دەخرێتەڕوو.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بەپێی راگەیەنەدراوەکە پێکهاتوون لە:

• دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم

• پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا

• قه‌یرانی دارایی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

بیروڕا

زۆرترین بینراو