ئەنجوومەنێك بۆ كاری میدیا

فریاد ئیروانی

‌ماوەی چەند ساڵێكە بیرۆكەی پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای میدیا لە هەرێمی كوردستان باس و خواستی لەسەر دەكرێ، دواجاریش سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی فرەوانی ناوخۆیی لەژێر ناوی (كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی چوارەم)دا، لە بەیاننامەی سەندیكادا، لە خاڵێكدا باس و تەوەرەكانی كۆنفرانس ئاماژەی پێداوە، كە ئەنجوومەنی سەندیكا كار لەسەر رێكخستنی بواری میدیا لە كوردستان دەكات، لەرێگای پڕۆژە یاساكانی ( ئەنجوومەنی باڵای میدیا) و ( یاسای بینراو بیستراو) بەشێوەیەكی ئازادی میدیاو پیشەی رۆژنامەنووسی، لەسەر بنەمایەكی تۆكمە رێكخرێتەوە، بوونی ئەنجوومەنێك بۆ كاری میدیا لە ئێستا كە هەندێ بە پێویستی دەزانن، وەك چەترێكی نیشتمانی بۆ سەرپەرشتی كردن و رێكخستنی كاری راگەیاندن لە هەرێمدا، هەندێكیش بە وریاییەوە بۆ ئەم ئەنجوومەنە دەڕوانن و مەترسی ئەوەیان هەیە ببێتە ئامرازێك بۆ سەركووتكردنی رۆژنامەنووسان و بەرتەسك كردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەریی و سنووردانان بۆ ئەو فەزا ئازادی كە یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35 لە كوردستان رەخساندوویەتی، گرنگی دروستبوونی ئەو ئەنجوومەنە كە بۆ رێكخستن و چاك بە كارهێنانی میدیا و ئازادی رۆژنامەگەریی بێت لە چوارچێوەی ئەنجوومەنێكی باڵای راگەیاندن وەك دەزگایەكی باڵای نیشتمانی راوێژكاری، یا مەرجەعێكی پیشەیی لە پاڵ بوونی یاسای رۆژنامەگەری، بۆ هاوكاری لە رێكخستنی باشتری كاری راگەیاندن و دیاریكردنی ماف و ئەركی میدیاكاران و رۆژنامەنووسان گرنگە، كە لە پێناو ئاڕاستە كردنی دروستی كاری رۆژنامەگەری بە پیشەیی كردنی لە چوارچێوەی یاسایی و ئەخلاقی و ئیداری و پیشەییدا رێك بخرێت، بۆیە ئەگەر كار بۆ دامەزراندنی دەزگایەكی لەمجۆرە بكرێ، پێویستە بە هاوكاری كەسانی پسپۆڕ و شارەزا و پەیوەندار بە وردی هەموو لایەنەكانی ئەم بابەتە بخەینە بەر باس و لێكۆلینەوە، بۆ ئەوەی بوونی ئەو دەزگایە هەم تەواوكەری ئەركی دەزگا پەیوەندارەكانی دیكە بێت، هەم پركرەوەی ئەو بۆشاییە بێت كە هەستی پێ دەكرێ، كار لەسەر رێكخستنی بواری میدیا لە كوردستان بكات، بە شێوەیەك ئازادی میدیا و پیشەی رۆژنامەنووسی لەسەر بنەمایەكی تۆكمە رێكبخاتەوە، ئەویش لە رێگەی سازكردنی كۆرو سمینار بە هزرێكی كراوە هەستێكی پیشەیی‌و نیشتمانی گفتوگۆی تێروتەسەڵ لە بارەوە بكرێت و راو بۆچوونەكان لەسەر پێكهاتە و ئەرك و دەسەڵات و هەروەها مەرجەعییەتی ئەو ئەنجوومەنە و جۆر و ئاستی پەیوەندی و ئەنجوومەنەكە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی دیكە، ئاڵوگۆر بكرێت و پێشنیاز و راسپاردەی پێویستی بۆ گەڵاڵە بكرێت و لەو هەلومەرجەدا پڕۆژە یاسای بۆ ئامادە بكرێت و پاش پەسند كردنی لە پەرلەمان ئەنجوومەن یا دەستە باڵاكە دابمەزرێ.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

گەنج و داینەموو

گەنج و داینەموو

دەرمانناسی

دەرمانناسی

رواندزیانی

رواندزیانی

بیروڕا

زۆرترین بینراو