ئەندازیارانی سۆران دادەمەزرێندرێن

ئەندازیارانی سۆران دادەمەزرێندرێن

 

نوێنەری ئەندازیارانی سۆران، ئاگاداری ئەندازیارانی دەرچووی بەشی (IT) دەكاتەوە، سەردانیان بكەن، بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی كارو دامەزراندنیان لە كەرتی تایبەت.

ئەندازیاری راویژكار عەبدوسەلام مەڕوان خالید، نوێنەری ئەندازیارانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ دامەزراندن و دۆزینەوەی هەلی كار، بۆ ئەندازیارانی سنوورەكەمان، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری بەشێك لەم ئەندازیارانەمان كردوووەتەوە كە سەردانی نوێنەرایەتی ئەندازیارانی سۆران، بەمەستی دامەزراندنیان.

ئەوەشی ئاشكرا كرد " ئەم ئەندازیارانەی  ئاگادارمان كردونەتەوەو هەلی كاریان بۆ دەڕەخسێت، دەبێت دەرچووی بەشی (IT) بن و لە كەرتی تایبەت دادەمەزرێندرێن.

زۆرترین بینراو