ئەندامانی سەنتەر بارزان لە دوا گەشتی هاوینەیان چوونە گوندی بێدیال

ئەندامانی سەنتەر بارزان لە دوا گەشتی هاوینەیان چوونە گوندی بێدیال

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 كچ و كوڕە شاخەوانانی سەنتەری بارزان بۆ شاخەوانی و ژینگە پارێزی، لە دواین گەشتی هاوینەدا روودەكەنە روباری زراراو گوندی بێدیال و ناوچە شاخاویەكانی دەڤەری بارزان.
ئەنوەر دۆڵەمەری، سەرۆكی سەنتەری بارزان بۆ شاخەوانی ژینگە پارێزی، رایگەیاند " ئەم ساڵ لە دواین گەشتی شاخەوانیمان لە وەرزی هاویندا بەبەشداری ژمارەیەك لە كچ و كوڕانی شاخەوانی سەنتەری بارزان، گەشتێكمان بۆ روباری زراراو ناوچە شاخاوییەكانی دەڤەری بارزان و گوندی بێدیال تاكە گوندی مەسیحی نشین لە دەڤەرەكە سازكرد".
ئاماژەشی بەوەدە " هەمیشە پێكەوە ژیانی ئاین و نەتەوەكان لە دەڤەری بارزان بوونی هەبووە، برا مەسیحییەكانی گوندی بێدالیش لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە ئاستی پێكەوە ژیانیان لەو پەڕی باشیدابووەو ئەم برایەتیش لەناو پێكهاتەكانی دەڤەرەكە بەردەوامە..

زۆرترین بینراو