ئەندامێکی پەرلەمان گەڕەک و کۆڵانەکانی دیانا رووناک دەکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمان گەڕەک و کۆڵانەکانی دیانا رووناک دەکاتەوە

 

موڕشید برادۆستی - دیانا: ئەندامێکی پەرلەمانی عێڕاق لەسەر ئەرکی خۆی هەڵساوە بە دابینکردنی ئینارەی کارەبایی بە هەماهەنگی فەرمانگەی کارەبا لە شەقام و کۆڵانەکانی دیانا هەڵواسران .
سەعدوون مستەفا بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای دیانا بە زاری کرمانجی راگەیاند" بەشێک لە گەڕەکەکانی ناحیەی دیانا بە تایبەت گەڕەکی مەسیحیەکان پێویستییان بە رووناک کردنەوەی کۆڵان و شەقامەکان هەبوو, بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمی داهاتی فەرمانگەکەمان توانای دابین کردنمان نەبوو, دوای ئاگادار کردنەوەی نەهرۆ رواندزی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاکسیۆنی پارتی بەڕێزیان رەزامەندیان دەربڕی و لەسەر ئەرکی خۆی هەڵسا بە دابین کردنی دەیان ئینارە و بلاجکتۆری کارەبایی 100 واتی .

سەعدوون مستەفا دووپاتی کردەوە, دەستکرا بە بەستن و هەڵواسینی ئینارەکان لە سنووری فەرمانگەکەمان بە تایبەت لەو شوێنانەی لە شەواندا تاریک بوون و پێویستیان بە رووناک کردنەوە هەبووە .
جیا لە سنووری دیانا, ئینارە و رووناککەرەوەکان بۆ سنووری قەزای روواندزیش دابین کراون .

ئەو بەرپرسەی کارەبا گووتیشی" بەناوی خەڵکی دیانا و سەرجەم کارمەندانی فەرمانگەکەمان سوپاس و رێزی خۆمان ئاڕاستەی نەهرۆ رواندزی دەکەین و نمونەی زیاد بێت .
شایەنی بەسە, نەهرۆ مەحموود بەگ خەڵکی قەزای رواندزە و ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتیە لە پەرلەمانی عێراق, ناوبراو موچەی پەرلەمانی رەتکردۆتەوە و لە رێگەی دادگا سەرجەم موچەکەی بەخشیتە دەزگا خێرخوازیەکان و چەندین کاری گەورەی خێرخوازی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان ئەنجامداوە و هاوکاری خەڵكێکی زۆری لێقەوماوی کردووە .

زۆرترین بینراو