ئەندام پەرلەمانێكی عێراق: دواكەوتنی بڕە پارەی مووچە خۆرانی هەرێم لە بەغدا وەك فشارێكە بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی كازمی

ئەندام پەرلەمانێكی عێراق: دواكەوتنی بڕە پارەی مووچە خۆرانی هەرێم لە بەغدا وەك فشارێكە بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی كازمی

زاری كرمانجی: ئەندام پەرلەمانێكی عێراق، لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت " نەناردنی بڕە پارەی مووچە خۆرانی هەرێم تەنها فشارێكەو بەبڕوای من چارەسەر دەبێت.
د. محەمەد شاكر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " ئەو ئەو بڕە پاریەی كە مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە رەوانە دەكرا، پێشتر رێكەوتنی لەسەر كراوەو بۆیە دەبوایە بەردەوام بێت، تا ئەو كاتەی بڕیارو رێكەوتنی نوێی لەسەر دەكرێت".
ئاشكراشی كرد " هۆكاری دواكەتنی ئەم بڕە پارەیەو خەرج نەكردنی لە ئێستادا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەوانە كردویانە بە كێشە دەیانەوێت ئاوا دەنگ لەسەر كابینەكە كازمی بدرێت و وەك فشارێك، ئەگەرنا بە بڕوای من دواتر چارەسەر دەبێت.

زۆرترین بینراو