ئەندام پەرلەمانێكی كوردستان: ناكرێت خەڵكانێك مانگی رەمەزان بقۆزێتەوە بۆ گران كردنی كاڵاو خؤراك

ئەندام پەرلەمانێكی كوردستان: ناكرێت خەڵكانێك مانگی رەمەزان بقۆزێتەوە بۆ گران كردنی كاڵاو خؤراك

زاری كرمانجی-سۆران: ئەندام پەرلەمانێكی كوردستان دەڵێت " لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپەیوەندی بەردەوام داین، بۆ ئەوەی هیچ كەسێك مانگی رەمەزان نەقۆزێتەوە بۆ گران كردنی شت و مەك و خواردەمەنی و بازرگانی بە خەڵكەوە نەكەن.
وەیسی سەعید وەیسی، بریاردەری لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بەداخەوە ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان، هەندێ‌ لە بازرگانان و كەسانێك بەهەلی دەزانن بۆ گران كردنی خواردن و خواردەمەنییەكان لە بازاڕدا، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و لیژنەكانی ئابووری لەپەیوەندی بەردەوام دەبین، بۆ ئەوەی هیچ كەسێك ئەم مانگە نەقۆزێتەوە، بۆ گران كردنی شت و مەك و خواردەمەنی لە بازاڕدا".
ئەوەشی خستەروو " ئەركە ئەم جۆرە كەسانە رووبەروی لێپێچینەوەی یاسایی بكرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە هەموولایەك مانگی رەمەزان بەدەرفەت بزانیت تاهاوكاری یەكتری و كەسانی كەمدەرامەت بكات، نەك ئەركیان گرانتر بكرێت.

زۆرترین بینراو