ئەندام پەرلەمانێك " بەشێك لە ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن لایان وایە ئەگەر كەسێك ئامانجی رووخاندنی حكوومەتی نەبێت ئەوا نوێنەرایەتی خەڵك و گەل ناكات

ئەندام پەرلەمانێك " بەشێك لە ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن لایان وایە ئەگەر كەسێك ئامانجی رووخاندنی حكوومەتی نەبێت ئەوا نوێنەرایەتی خەڵك و گەل ناكات

زاری كرمانجی:
لەیلا عەبدولجبار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند " لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن یان تەنانەت بەشێك لەو لایەنانەی كە بەشێوەی هاوپەیمان لە نێو حكوومەتدا بەشدارن، سەركەوتنی بەرنامەكانی حكوومەت لە بەرژەوەندی لایەنێكی سیاسی وێنا دەكەن، نەوەك سەركەوتنەكە بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بگەڕێننەوە، كاری ئۆپۆزسیۆنی بەو جۆرە راڤە دەكەن، كە حكوومەت بە تەنیا دەسەڵات بێت و ئەوان بیڕوخێنن، سەیرلەوەدایە كە ئەندامانی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن لە چوارچێوەی كاری پەرلەمانیشدا بەشێوەیەك خۆیان لە بەرامبەر پەرلەمانتارانی لایەنەكانی بەشدار لە حكوومەتدا وێنا دەكەن، وەك ئەوەی ئەگەر كەسێك ئامانجی رووخاندنی حكوومەت نەبێت، ئەوا نوێنەرایەتی خەڵك و گەل ناكات، لە كاتێكدا خودی حكوومەتەكە خۆی بەرهەمی دەنگدانی خەڵكی كوردستانە، ئەو تێگەیشتنەش كەوای راڤە دەكەن نالۆژیكییە".

گووتیشی " هیواخوازم كۆی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان، بەسەرجەم لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان و ئەوانەشی بەشدارن لە حكوومەتدا نەخشە ڕێگایەكی راست بۆ نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستان دابڕێژن، كە هەمووان پێكەوە هەماهەنگی یەكتری بكەین، بۆ ئەوەی بەرنامەی حكوومەت پێشكەشی پەرلەمانی كردووە و ئێمە دەنگمان پێداوە، چاودێری جێبەجێكردنەكەی بكەین، بەپێچەوانەوە ئەگەر بەشێك بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە ئامانجیان ئەوەبێت، رێگری لە جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیەی حكوومەت بكەن، بۆ مەرامی جیاواز و بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی، ئەم پرۆسەیە لاسەنگ و ناجێگیر بكەن، پێش هەموو شتێك ستەمێكی گەورە لە خەڵكی كوردستان دەكەن.

زۆرترین بینراو