ئەنكەرا قەدەخەی لەسەر دیداری ئۆجالان هەڵگرت

ئەنكەرا قەدەخەی لەسەر دیداری ئۆجالان هەڵگرت


وەزیری دادی توركیا بە كەناڵەكانی راگەیاندن گووت" قەدەغەی دیداری پارێزەران و كەس و كاری لەسەر عەبدولڵا ئۆجەلان هەڵگیرا".
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی توركیا لەباری كۆبوونەوەی عەبدولڵا ئۆجەلان لەگەڵ پارێزەرانی رایگەیاند" بڕیارەكانی سەبارەت بە قەدەخەكردنی دیدار هەڵگیران و هەلی كۆبوونەوە رەخسێندراوە".
گول دوای پێشوازیكردنی لە ئەندامانی ئەورووپای كۆمیتەی رێگری لە ئەشكەنجە، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووساندا و باسی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدەكە كرد و ئاماژەی بەوەشدا " توركیا وەك ئەندامێكی كۆنسەی ئەورووپا كراوەیە بە ڕووی چاودێرانی كۆمیتەكەدا".
گووتیشی " لە یاسای جێبەجێكردندا هەموارێك كراوە سەبارەت بە مافی چاوپێكەوتنی سزادراوان لەگەڵ پارێزەرەكانیاندا، بەڵام لە یاساكەدا ئاماژە بەوە كراوە لە كاتی ئەگەری بوونی مەترسی ئەمنیدا، چاوپێكەوتنەكان سنووردار دەكرێن".
وەزیری دادی توركیا ئاماژەی بەوەشدا" پێشتر بڕیارەكانی سنوورداركردن لە ئارادابوون. بڕیارەكانی سنوورداركردن هەڵگیران، دوای ئەوەی لە رێگای یاساوە ئەو بەربەستانە هەڵگیران، یەكتربینینی ئۆجالان و پارێزەرەكانی بووە یاسایی".

زۆرترین بینراو