ئەنچیلۆتی نهێنییەكی نێوان خۆی و زیدان ئاشكرا دەكات

ئەنچیلۆتی نهێنییەكی نێوان خۆی و زیدان ئاشكرا دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی باس لەو كاتە دەكات كە را‌هێنەری ریاڵ بووە و زێدانیش یاریدەدەری بووە و ستایشی كارەكانی دەكات.
كارلۆ لەلێدوانێكیدا بۆ راگەیاندنەكان دەڵێت" ئەوكاتەی زێدان یاریدەدەرم بوو زۆر هاوكاری كردووم كە بتوانم مامەڵە لەگەڵ كەریم بەنزیمەی فەڕەنسی هێرشبەری ئەو یانەیە بكەم".
ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە باس لەوەش دەكات زێدان كەسێكی سەركەوتووە و هەمیشە ویستویەتی زیاتر فێربێت لەوەی كە هەیە.
كارلۆ ئەنچیلۆتی یەكێك بوو لە راهێنەرە سەرەكەوتووەكانی یانەی شاهانەو توانی گرێ كوێرەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان بۆ ئەو یانەیە بكاتەوە.
ماوەیەكە زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی رەخنەی ئەوە بۆتەوە ئاستی كەریم بنزیمەی هاونیشتمانی دابەزیوەو وەك یاریزانی سەرەكیش پشتی پێدەبەستێت.

زۆرترین بینراو