ئەوانەی بە قاچاخ لە ئێران دەگەڕێنەوە لەلایەن هێزەئەمنییەكانەوە دەستبەسەر دەكرێن

ئەوانەی بە قاچاخ لە ئێران دەگەڕێنەوە لەلایەن هێزەئەمنییەكانەوە دەستبەسەر دەكرێن

زاری كرمانجی-سۆران: لەپێناو پاراستنی گیانی تەندروستی هاووڵاتییان، ئەو كەسانەی بە شێوەی نایاسایی لە ئێران دەگەڕێنەوە دەستبەسەر دەكرێن و دەخرێنە ژێر چاودێریەووە.
بەپێی زانیارییە كانی زاری كرمانجی، تائێستا زیاتر لە 400 كەسی دەڤەری سۆران لەوڵاتی ئێران بەشێوەی یاسایی لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕاوەنتەوەو لە چەند هۆتێلێك جێگیر كراون و بۆ دڵنیابوون لە ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژانە چاودێری پزیشكی دەكرێن و تائێستاش هیچ حاڵەتێكی گوماناوی لە نێوانیاندا تۆمار نەكراوە".
هەر بەپێی زانیارییەكان ئەوانەی هەوڵدەدەن بەشێوەی نایاسایی و بەدزیەوە سنوور ببڕن و بگەڕێنەوە هه‌ریمی كوردستان، لەولایەن هێزە ئەمنییەكان زانیاری كۆدەكرێتەوەو دەستبەسەر دەكرێن و دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێكی تایبەت و دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشكیەوە.

زۆرترین بینراو