ئەوانەی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەریان ئەنجامدا شەرمەزار و ڕوو ڕەشن

ئەوانەی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەریان ئەنجامدا شەرمەزار و ڕوو ڕەشن

د. ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دەڵێ، ئەوانەی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەریان ئەنجامدا خۆیان باشتر لە هەموو كەسێك دەزانن كە چەند شەرمەزار و ڕوو ڕەشن و هات و هاوارشیان بۆ شاردنەوەی ئەو شەرمەزارییەیە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی دەشڵێ:" بۆیە پێویست ناكات كادر و لایەنگرانی پارتی نیگەران بن، ئەركی پاراستنی ئەم هەرێمە و بەجێ گەیاندنی هیوای دەیان ساڵەی ئەم گەلە لە ئەستۆی پارتی دایە. بە وەڕینی چەند بەڕەڵایەك نە پارتی لاواز دەبێت و نە كاروان دەوەستێت.
د. ئاراس، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد:" پارتی سەرۆكی هەرێمی دیاری كرد، سەرۆك حكومەتیش دیاری دەكات و حكومەتیش پێك دێنێت. یەكێتی بەشدار بێت یا نە دەبێ ئەوە باش بزانێ پارتی و سەرۆكەكەی نە چاوپۆشی لە خیانەتی ١٦ ی ئۆكتۆبەر دەكەن و نە ڕێگەش دەدەن خیانەتكارێك ببێتە پارێزگاری كەركوك.

زۆرترین بینراو