ئەوانەی فێری وەرزش نابن و نازانن تۆپی پێ‌ بۆ چییە و چۆنە

ئەوانەی فێری وەرزش نابن و نازانن تۆپی پێ‌ بۆ چییە و چۆنە

جەلال سەعید- زاری كرمانجی:
بەدرێژای ژیان لەمانای وەرزش گەیشتووم و دەزانم پێناسەی وەرزش چییە" جوانیەكانی تۆپی پێش گەورەی و رەوشت بەرزی و پێناسەی خۆشەویستی و برایەتی نێوان هەموو نەتەوە و وڵاتان و مرۆڤایەتییە.
كاری وەرزشی بەجوانی سەیر بكە و هەموو ئەوانەی سەرقاڵی وەرزشیشن بەلای منەوە لوتكەی جوانیەكانی ژیانن، ئەوەی باس لە هەندێ‌ وشەی ناشیرن و نابەجێ‌ دەكەن، تەنها گوزارشت لە ناخی دڵ ڕەشی خۆیان دەكەن و بەو ئاراستەیەش سەیری خەلكی تر دەكەن.
سێ‌ بەشی ژیانی جەلال سەعید لە نێو بواری وەرزش بووە و بەردەوامیشە لە خزمەتكردنی وەرزش بە گشتی و بە تایبەت تۆپی پێ‌.
درێغیشم نەكردووە و خۆشم بە قەرزاری كەس نازانم، بەپێچەوانەوە ئەگەر كار بێتە سەر هەندێ‌ شت...وەرزش و خەلكی تر بە قەرزاری خۆم دەزانم.
لە هیچ سوچێكی دونیا نییە خەلكێك هەبێت، دڵخۆش بێت بە دڵی ناخۆشی خۆشەویستان و برادەرانی، جگە لە نەتەوەی كورد نەبێت.
هەمیشە پێناسەی تایبەتی خۆم بۆ كورد هەیە و خۆشم بەدەر نیم لەو پێناسەیە، بەداخەوە ڕەنگە پێناسەكەم جوان نەبێت و زۆرێك لە برادەرانی لێم نیزیكن ئەو پێناسەی من دەزانن، بە هەندێ‌ لەو نەزان و نا شارەزایانەی دەلێم، هیوادارم هەوڵ بدەن فێری وەرزش بن و بزانن تۆپی پێ‌ چییە و بۆ چییە...
كاتێك فێر بوون، دڵ رەشی و خرابكاری لە ناخی دڵتان نامێنی و پاك دەبێتەوە، كاتێك فێربووی وەرزش چۆنە و بۆ چییە، ژیانی دڵخۆش بوونت بەناخۆشییەكانی هاوڕێ‌ و خۆشەویستانت لە ناخ و دڵ نامینی و دەزانی چۆنیش هەڵسوكەوت بكەی و چۆنیش ووشەكانی جوان بەكیبۆرد بنووسی.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو