ئەوانەی لە ئێران دەگڕێنەوە دوو هەفتە دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشكییەوە

ئەوانەی لە ئێران دەگڕێنەوە دوو هەفتە دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشكییەوە

زاری كرمانجی-سۆران: دوای بڵاوبوونەوەی چەند حاڵەتێكی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەروازە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان، بەڕووی گەشتیارانی ئێرانی داخراون، هەروەها ئەم هاووڵاتیانەی هەرێمی كوردستان كە لە ئێران دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دەخرێنە ژێر چاودێریەوە.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان بە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، دوای پشكنینی سەرەتایی لە كۆمەڵگای دەروازەی حاجی ئۆمەران، لە دوو هۆتێلی قەزای سۆران جێگیر كراون و خراونەتە ژێر چاودێری پزیشكیەوە، هەر هاووڵاتییەكی دیكەش بگەڕێتەوە دوو هەفتە دەخرێتە ژێر چاودێری پزیشكی، مەرجیش نییە ئەم كەسانەی دەگەڕێنەوە هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بن، بەڵكوو تەنها بۆ دڵنیا بوون و خۆپاراستنە، لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
لەلایەن خۆیەوە زریان یونس، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند "تیمێكی تایبیەتی پزیشكی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران جێگیر كراوەو پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنــــــا بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە مەزەكەدا دێنەوە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادەیی تەواویــان نیـــشانـداوە بۆ دابیـــنكردنـی هەر پێداویستێك بۆ زیاتر راپەراندنی ئیش كارەكانی تیـــمەكە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو