ئەو ئافرەتەی قژی خۆی فرۆشت بۆ ئەوەی خواردن بۆ منداڵەكانی دابین بكات

ئەو ئافرەتەی قژی خۆی فرۆشت بۆ ئەوەی خواردن بۆ منداڵەكانی دابین بكات

ئا/ گەڵان جەبار
ئەو رۆژە خراپترین رۆژی ژیانی پرێما سێلڤام بوو قژی خۆی فرۆشت بە 150 روپیە كە 2دوڵار ئەكات لەپێناو پەیداكردنی خواردن بۆ منداڵە بچوكەكانی، پرێما دایكی سێ منداڵە، كە مێردەكەی لەدەست داوە دوای ئەوەی مێردەكەی بەهۆی خەمۆكی و كۆبوونەوەی قەرزی زۆر و لەدەست دانی خەونەكانی، خۆی كوشتبوو، و تەنانەت دواتریش پرێما هێشتا هیوای هەبوو، بەڵام دوای فرۆشتنی قژی، رووبەڕوی نەمانی بەها بویەوە و نەبوونی هیچ پارەیەك تا بیداتە قەرزدارەكانی و نەبوونی هیچ خواردنێك لە كەوانتۆرەكەوەش، نقوم بوون لە قەرزدا، پێش مردنی مێردەكەی پێرما و مێردەكەی كاریان ئەكرد لە تەنوری خشت لە باشووری هیندستان لە تامیل نادو، بڕێك پارەیان پەیا دەكرد كە بەس بوو، بۆ خێزانەكەیان، دەستی بە كاری تەنووری خشتی خۆی كردبوو، بەڵام پڵانەكانی شكستی هێنابوو، وە بەهۆی شكستەكانی تووشی خەمۆكی بوو و دواتر خۆی كوشت، پەستانێكی زۆر لەسەر پرێما بوو تەنانەت نەی توانی كار بكات بۆ پەیداكردنی خواردن و جل و بەرگ، بۆ ماڵەوەی خۆی و منداڵەكانیشی، هەروەها دانەوەی قەرزەكانی كارە شكستخواردوەكەیان، دواتر بڕیاریدا دوومنداڵە بچوكەكانیشی لەگەڵ خۆی بباتە كار، پرێما بۆ BBC ی رونكردەووە كە چووم بۆ كار دووسەد روپیم دەست كەوت، كە دوو دۆڵار ئەكات بۆ هەر رۆژێك بۆ بەڕێكردنی خێزانەكەم، بەڵام دواتر نەخۆش كەوتم، نەمتوانی پارەی پێویست بەدەست بێنم، نەم ئەتوانی خشتی قورس هەڵگرم، بەهۆی لەرز و تا، زۆربەی كات لە ماڵەوە ئەمامەوە، بۆسێ مانگ نەخۆش كەوتم دوای ئەوە دەرمان و خواردن نەما، رۆژێك كورە حەوت ساڵانەكەم كالیاپان لە قوتابخانە گەڕایەوە و داوای خواردنی كرد، و من بێدەنگ مامەوە، دوبارە داوای كردەوە و دواتر لە برسان گریا، ئێمە هیچ سامان و خشڵ و شتێكی بەنرخ یا ئامێركمان نەبوو كە بە پارە بیگۆڕینەوە، تەنانەت دە ڕووپیشم نەبوو، تەنها چەن سەتڵی پڵاستیكم هەبوو، دواتر ئەوانم فرۆشت، دواتر بیرمهاتەوە دوكانێك قژی ئافرەت ئەكرێ، دەسبەجێ بیرم لە قژم كردەوە،
بە پێی ئەوەی هیندستان یەكێكە لەو یەكەم وڵاتانەی قژی مرۆڤ هەناردە ئەكا، كە لە تەواوی جیهان ئەفرۆشرێ، هەندێك لە باوەڕدارانی هیندوو ئاماژە بەوە ئەكەن كە قژەكانیان لە پەرستگاكانن كە وەڵامی نزاكانیان ئەدرێتەوە، چووم بۆ ئەوێ و تەواوی قژی خۆمم فرۆشت بۆ 150ڕوپیە كە دوو دۆڵاریش نەدەكرد، سێ كیس برنجم كڕی كە هەریەكەیان بە بیست ڕووپی بوو بۆ سێ مناڵەكانم"
دواتر پرێما زانی هیچ هەڵبژاردەیەكی بۆ نەماوەتەوە، چوو بۆ دووكانێك ویستی شتێك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی كۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ و دووكاندەرەكەش ڕەتی كردەوە هیچی پێبفرۆشێ، دواتر پێرما چووەوە ماڵەوە و بڕیاری دا خۆی بكوژێ، ئەوجارە لە ڵایەن خوشكەكەیەوە ڕێگری لێكرا، كە جیرانی بوو وە لەكاتی خۆیدا گەیشتوو وەستاندی، چەن ڕۆژێك دواتر، خەمۆكیەكەی پرێما زۆرتر بوو، باڵا موروگانی هاوڕێی ئاگای لە بارودۆخی پرێما بوو كە خاوەنی تەنووری خشتە بوو، و دۆخی پرێما كاتە ناخۆشەكانی خێزانەكەی بیرهێناوە، باڵا ئەیزانی چۆن هەژاری خەڵك بەرەو نائومێدی ئەبا، لەتەمەنی دە ساڵی خێزانەكەی بێخواردن بوونە دایكی كتێب و ڕۆژنامە كۆنەكانی خۆی فراشتووە بۆ كڕینی برنج، و دواتر بەهۆی نائومێدی، دایكی باڵا بڕیاری دابوو خۆی و منداڵەكانی بكوژێ، كە لە دواسات بڕیاری خۆی گۆڕی بوو، و دایكیان برد بۆ ڵای دكتۆر و ژیانی ڕزگاركرا، باڵا ئێستا ژیانێك ئەژی زۆر جیاواز لە وەی تیایدا گەورە بوو، دوای چەندین ملمڵانێ كاری كردو لە هەژاری رزگاری بوو و ئێستا خاوەنی سەنتەری گرافیكی كۆمپیوتەرە، ێستا ئەو چانسەی هەیە كە پارە بە شتە باشەكان بدا، باڵا باسی ژیانی خۆی بۆ پرێمای كرد وهانی دا هیوای هەبێ، لەگەڵ هاوڕێكانی، هەندێك پارەی پێدا تا خواردن بكڕێ، دواتر باڵا لە سۆشیاڵ مێدیا لەبارەی خێزانی پرێماوە نووسی، باڵا بە BBC ی راگەیاند بە یەك رۆژ سەد و بیست هەزار روپیم بەدەست هێنا، كاتێك بە پرێمام گووت لەبارەیەوە زۆردڵخۆشبوو گووتی ئەوە بەسە تا قەرزەكان بدەمەوە، باڵا باسی لەوەش كرد كە لەسەر داواكاری پرێما، پارە تەرخانكراوەكە وەستا، گووتیبووی گەڕاومەتەوە بۆ كارەكەم پارە كە بدەن بە هەژاری تر، حەوسەت ڕووپی داوە بە قەرز دەرە جیاوازەكان، و ئۆفیساڵی ناوچەكە بەڵێنی دا هاوكاری بێت بو فرۆشتنی شیر، پرێما بەرە بەرە لەسەر پێیەكانی خۆی وەستایەوە، باڵا جەختی كردەوە بەردەوام ئەبێ لەسەر پاڵپشت كردنیان ، پێرما گووتی " ئێستا دركم بەوە كرد خۆكوشتن بڕیارێكی هەڵەیە" ،هەرچەندە باری ئابووری هیندستان گەشە ئەكا، بەڵام بە ملیۆنان وەك پرێما ملمڵانێیانە بۆ بەدەس هێنانی خواردن، بە پێی بانكی جیهانی، هیندستان بۆ دووەم گەوترین ژمارەی خەڵكی ژێر هێڵی هەژاری، پۆڵێنكراوە كە ڕۆژانە كەمتر لە یەك دۆڵاریان هەیە، پرێما كۆسپێكی تریشی لە بەردەمە، كە ناتوانێ بنوسێ و بخوێنێتەوە، وەك دەیان لە ملیۆنانی هیندیەكان، لە ئەنجامدا، پرێما بێئاگایە لە پڵانی حكومەت كە یارمەتی دابین ئەكا بۆ خەڵكی وەك ئەو.

 

زۆرترین بینراو