ئەو ئەكتەرانەی خۆ رووتكردنەوەیان لە فیلمەكاندا رەتكردەوە

ئەو ئەكتەرانەی خۆ رووتكردنەوەیان لە فیلمەكاندا رەتكردەوە

ئا/ هۆژین شەوكەت
زۆربەی ئەكتەرەكان بۆ زیاتر خۆ دەرخستن و پەیداكردنی هەواداری زیاتر خۆیان رووت دەكەنەوە، بەڵام بەشێكی تریش بە هۆكاری جیا جیا ئەم جۆرە نواندنانە رەت دەكەنەوە.
مێگان فۆكس، ناوی تەواوی (مێگان دێنسی فۆكس)ە لە دایكبووی ساڵی 1968 ، خانمە ئەكتەرێكی ئەمەریكییە ساڵی 2001 دەستی بە كاری نواندن كردووە، ئەو وا هەستدەكات ئەم جۆرە خۆ دەرخستنە بۆ منداڵەكانی گونجاو نییە هەربۆیە بە كارێكی هەڵەی دەزانێت.
میلا كونیس، لە دایكبووی ساڵی 1983 و ئەكتەرێكی ئەمریكییە، ئەو وا هەست دەكات گەر ئەم رۆڵەی پێبدرێت دەبێتە سەرنج و بە كەسێكی پارە پەرست لە قەڵەم دەدرێت.
هەندێك لە ئەكتەرەكانیش نایانەوێت جەستەی رووتیان لەلایەن كەسانی نزیكیانەوە بدیترێت، وەك جێسیكا ئالبا، كە وەك خۆی گووتی " حەزناكات داپیر و باپیری بە رووتی بیبینن".
هەر چەندە هەندێك لە ئەكتەرەكان كێشەیان لەگەڵ خۆرووتكرنەوە نییە، وەك رێبل ویڵسۆن، گووتی " كێشەم لەگەڵ خۆ رووتكردنەوەدا نییە، بەڵام هەست دەكەم كاریگەری هەیە لەسەر داهاتووم".
بەشێكی تریشیان پێیان وایە خۆ رووتكردنەوە هیچ لە كارەكانیان ناگۆرێت وەك جیمی دورنان وەك خۆی گووتی" بە بڕوای من خۆ رووت كردنەوە یا نەكردن هیچ لە بابەتەكە ناگۆڕێت و هیچ كاریگەرییەكی ئەوتووی لەسەر فیلمەكانم نییە".
جولیا روبێرتس، لەدایكبووی 1967 پێشتر كاری مودێلی دەكرد ئەو بەهۆی منداڵەكانییەوە خۆی بە دوور دەگرێت لەو رۆڵانەی خۆ رووتكردنەوەی تێدایە.
كریستین بێل، و وا بیردەكاتەوە جەستەی هەموو مرۆڤەكان وەك یەكە، وەك خۆی باسی لێوە دەكات و دەڵێت" هیچ شتێكم نییە پێشانی خەڵكی بدەم و سەرنجیان رابكێشم چونكە جەستەی هەموو مرۆڤەكان وەك یەكە".

زۆرترین بینراو