
ئەو تاوانبارهی خێزانه كوردهكهی له بهغدا كوشت دهستگیر كرا
زاری كرمانجی - دوای ئەوهی زانیاریمان دهستكهوت كه یٔهو بكوژهی شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكی کوردی بهشێوهیهكی زۆر دڕندانه كوشتووه كه خێزانهكه له دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆی له ههولێر حهشارداوه، دوای بهشوێنداچوون و چاودێری توانیمان شوێنی ناوبراو بدۆزینهوه و لهلایهن بهڕێوهبهرایهتی یٔاسایشی ههولێر دهستگیر بكرێت و دوای لێكۆڵینهوه ناوبراو دانی به تاوانهكهی نا كه یٔهمهش دهقی دانپێدانانهكهیهتی:
ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبیه، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا.
پیش ٤ ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پیش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای یٔەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام یٔامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم یٔاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسهرهكهشی هاتەوه، من شۆک بووم و شڵەژام و یٔەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و یٔەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری یٔاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا یٔاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسهیهکم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چهقۆ و مۆبایلهكانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، یٔۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.