ئەو خانووەی لە سمیلان كرایە ئامانج هێزێكی تێدا بووە

ئەو خانووەی لە سمیلان كرایە ئامانج هێزێكی تێدا بووە

زاری كرمانجی: فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان خانوویەكی لە ناحیەی سمیلان كردە ئامانج، هۆكاری بە ئامانج گرتنی ئەو خانووە و زیانەكانی ئاشكرا نەبووە.
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان ڕاگەیاندووە: "فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان خانوویەكی لە گوندی دێگەی سەر بە ناحیەی سمیلان كردە ئامانج، كە پێ دەچێ هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەوێ بووبن، بەڵام هیچ زانیارییەكەمان لەسەر زیانی گیانی نییە، تەنها خانووەكە بە تەواوەتی خاپوور بووە ".
شوێنەكە زیاتر لە 30 كیلۆمەتر لە ناوچەی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دوورە".
لە لایەكی دیكەشەوە پەیامنێری زاری كرمانجی لە سیدەكان رایگەیاند " تۆپخانەكانی ئێران كوێستانی بەرزین و گوندەكانی كەتینە و بن پەرێز لە سنووری ناحیەی سیدەكان تۆپباران دەكەن، ئاگرێكی زۆر لە پووش و پاوانی ناوچەكە بەربووە، هەموو شوێنەكانیش كە كەوتوونەتە بەر تۆپباران كردنەكە شوێنی خاوەن ئاژەڵ و مەڕداران و جوتیارانن".

 

زۆرترین بینراو