ئەو خۆراكانەی كێشەی كەمی خوێن و ماددەی ئاسنی جەستە چارەسەر دەكەن

ئەو خۆراكانەی كێشەی كەمی خوێن و ماددەی ئاسنی جەستە چارەسەر دەكەن

ئا: شەهلا رەشید
كەمی ئاسن بەربڵاوترین و زۆرترین هۆكاری كەم خوێنییە لە جیهاندا، لە%30 خەڵك بەدەست كەم خوێنی و كەمی ماددەی ئاسن لە ناو جەستە دەناڵێنن.
هۆكارەكانی كەم خوێنی و كەمی ئاسن :
- زۆر خواردنی شیری مانگا ئەو شیرانەی كە ئاسنی كەم تێدایە.
- كەم خوێنی دایك بۆ كۆڕپەكەی لە كاتی دوو گیانیدا.
- كێشەی كۆئەندامی هەرس، وەك باش نەمژینی ئاسن لە ریخۆڵە بەهۆی نەشتەرگەری ریخۆڵەو بریندار بوونی گەدە و هەندێك كێشەی تری هەوكردنی گەدە.
- لە دەستدانی خوێن لە رێگەی ریخۆڵە وەك خوێن بەربوونی كۆئەندامی هەرس، یا سووڕی مانگانە لە تەمەنی پێگەیشتندا.
- نەخواردنی ئەو خۆراكانەی ماددەی ئاسنی تێدایە بۆ منداڵانی تەمەن 4-6 مانگ كە تەنیا شیری دایك دەخۆن ئەگەری زیاتری هەیە تووشی كەمی ئاسن بن.
نیشانەكانی:
- زەرد هەڵگەڕانی پێست و زوو گۆڕینی رەنگی پێست.
- بێ تاقەت بوون و تووڕەبوون.
- خێرا لێدانی دڵا.
- ئاوسانی زمان.
خواردنی خۆراكە ناباوەكان وەك خۆڵا و بەفر هتد...
نەخۆشییەكە بەهۆی پشكنینی خوێن و ئاسن دەناسرێتەوە، چارەسەرەكەی بە پێدانی دەرمانی ئاسن دەبێت وەك شەراب، قەترە و حەب، باشتر وایە دەرمانەكانی چارەسەری تێكەڵ بە شەربەتی پڕتەقاڵا بكرێت، زیادكردنی مژینی ئاسن لە ریخۆڵەوە كە ئاسنی زۆر تێدایە وەك برنج، پاستا، گۆشتی سوور، مریشك، قەل، جگەر، ماسی، سەوزەوات. بۆ رێگری كردن لە كەم خوێنیش پێویستە ئەمانە بخۆین، سپێناخ، كەلەرم، پاقلەمەنییەكان.
پێدانی ئەو دەرمانانەی ماددەی ئاسنیان تێدایە بۆ ئەو منداڵانەی تەنیا شیری دایك دەخۆن لە 4-6 مانگی تەمەنیان و نابێت شیری پڕ چەور بدرێتە منداڵی ژێر تەمەن یەك ساڵا، پێدانی ئەو خواردنانەی كە ئاسنی زۆر تێدایە و هەروەها میوە وەك پرتەقاڵا، شووتی، كاڵەك، شیلیك، هتد...

زۆرترین بینراو