ئەو خۆراكانەی نابێت لە سەر گەدەی بەتاڵا بخۆرێت

ئەو خۆراكانەی نابێت لە سەر گەدەی بەتاڵا بخۆرێت

ئا: شەهلا رەشید
بە پێی توێژینەوە زانستییە تەندروستییەكان خواردنی هەندێك جۆری میوە یا سەوزە یا بەرهەمە شیرییەكان بە سكی بەتاڵی دەبێتە هۆی ئازاری گەدە و زیان گەیاندن بە تەندروستی.
- سیر خۆراكێكی زۆر بە سوودە، بەڵام بە گەدەی بەتاڵا نابێت بخۆرێت، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی گرژ بوونی گەدە و كزانەوەی.
- مۆز میوەیەكی پڕ ڤیتامینە و دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و مەگنیسیۆم، بەڵام خواردنی بە گەدەی بەتاڵا زیانی هەیە، دەبێتە هۆی گرژبوون و ئازاری گەدە و رەنگە سكچوونیشی لەگەڵدا بێت، هەروەها بۆ نەخۆشی دڵیش مەترسیدارە.
- تەماتە دەوڵەمەندە بە ماددەی (پەكتین و ترشی تانانیك) خواردنی بە گەدەی بەتاڵا دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گوورچیلە.
- ماست بۆ لەشی مرۆڤ بە سوودە و پێویستە گرنگی بە خواردنی بدرێت، بەڵام لەسەر گەدەی بەتاڵا زیانی هەیە.

زۆرترین بینراو