ئەو دوو شوانەی لە سیدەكان دەستگیر كرابوون ئازاد كران

ئەو دوو شوانەی لە سیدەكان دەستگیر كرابوون ئازاد كران

 

ماوەی هەفتەیەکە شەڕ لە نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دروست بووە، بەو هۆیەوە چەندین گوند لە سنوری ناحیەی سیدەکان چوڵکراون.
بەیانی ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی سوپای تورکیا هاتوونەتە ناو گوندی سیران و دوو شوانیان دەستگیر کردووە، كە ئەو گوندە تەنیا ۱۰ کیلومەتر لە سەنتەری ناحیەكە دوورە.
چەتۆ هاودیانی، بەڕێوەبەری ئاسایشی سیدەکان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دوو شوان لە گوندی سیران لە لایەن سوپای تورکیاوە دەستگیرکراون، بەڵام دوای ماوەیەک ئەو دوو هاووڵاتییە ئازادکراون.
بەڕێوەبەری ئاسایشی سیدەکان ڕاشیگەیاند: هۆکاری دەستگیرکردنی ئەوە بووە کەوا ئەو گوندە ناوچەی شەڕە لە نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە و لە لایەن خەڵکی گوندەکە چوڵکراون و تەنها ئەو دوو شوانەی لێبووە و سوپای تورکیاش دەستگیری کردوون، پێشتریش ئاگاداری هاووڵاتییانی سنورەکەمان کردووتەوە کەوا بۆ سەڵامەتی گیانی خۆیان، خۆیان لەو شوێنانە بەدوور بگرن.

زۆرترین بینراو