ئەو دوو كەسەی گومانی ڤایرۆسیان لێدەكرا ئەنجامی پشكنینیان دەرچوو

ئەو دوو كەسەی گومانی ڤایرۆسیان لێدەكرا ئەنجامی پشكنینیان دەرچوو

محەمەد ئامۆكەیی_ بالیسان: تیمی تەندروستی لە بازگەی بالیسان پشكنینی دیاریكردنی پلەی گەرمی بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دەدات لەو ماویەدا سێ كەس گومانی هەڵگری ڤایرۆسیان لێ بەدیكراوە، بەرپرسێكی تەندروستیش دەڵێت" ئەنجامی دوو كەسیان هاتۆتەوە و ئەوەی تریش لە تاقیگەیە".
فەرهاد عەزیز، بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی بالیسان، بەزاری كرمانجی راگەیاند" لەم ماوەیەدا 3 حاڵەتی گوماناوی لەناوچەكەدا ڕەوانەی سەنتەری چارەسەری كۆڕۆنا كراون لەشاری هەولێر، ئەنجامی پشكنینی دوو لەو هاووڵاتییانە خۆشبەختانە نێگەتیڤ بوو، هاووڵاتییەكەی تریش ئەنجامەكەی تا ئێستا دەرنەچووە، هیواخوازین پشكنینی ئەویش نێگەتیڤ بێت".
ئەوەشی گووت" تیمی تەندروستی نەخۆشخانەی بالیسان لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە، 24 كاتژمێر لە بازگەی بالیسان جێگیر كراوە و پشكنین بۆ هەموو ئەو كەسانە دەكات كە هاتووچۆ دەكەن".

بیروڕا

زۆرترین بینراو