ئەو زەیتانەی ئازار و هیلاكی جومگەو ماسوولكەكان ناهێلێت

ئەو زەیتانەی ئازار و هیلاكی جومگەو ماسوولكەكان ناهێلێت

د. هەڤین كەمال شاە محەمەد
پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج

1- زەیتی نەعنا: نەعنا ماددەی مێنپۆڵی تێدایە، ساردكەرەوەیە و سڕكەرە، هەروەها ئازارشكێنە، دژە هەوكردن و ماسوولكە خاوكەرەوەیە .
2- زەیتی گوڵە لاڤێندەر یا گوڵە خەزێم: یەكێكە لەو گوڵانەی بۆنەكەی بەكاردێت بۆ ئارامكردنەوە و ریلاكسەیشن، لەگەڵیدا بۆ ئازار شكاندن و هەوكردنیش بەكار دێت .
3- زەیتی ڕووەكی ئیوكالیپتۆس: كاریگەری سڕكردن و ساردكردنەوەی هەیە لەسەر ماسوولكە، ئازار و هەوكردنیش كەم دەكاتەوە .
4- زەیتی گوڵە بەیبوون: بەتایبەتی جۆری ( ڕۆمانی و ئەڵمانی)یەكەی، ئازار كەم دەكاتەوە، كاریگەری لەسەر خاوكردنەوەی ماسوولكەكان هەیە.
5- زەیتی ڕووەكی رۆزمێری: بە پێی ئەو توێژینەوانەی كراون كاریگەرییەكی باشی هەیە لە كەمكردنەوەی ئازار و نەهێشتنی هەوكردن .
6- زەیتی یارۆ: روەكێكە گەڵاكانی بچووك و تام تیژە، بەكار دێت بۆ كەمكردنەوەی ئازار و هەوكردن .
7- زەیتی درەختی سەڕوو : گرژی و ئازاری ماسوولكە ناهێڵێت لەگەڵیدا هەوكردن كەم دەكاتەوە .
8- زەیتی داری سەندەڵ : گرژبوون و ئازاری ماسوولكەكان ناهێڵێت لەگەڵ هەوكردنی ماسوولكە .
10- زەیتی تۆوی كەتان: ماددەی چەورییە بە سوودەكانی تێدایە، وەك ئۆمێگا سێ و ئۆمێگا شەش، كاریگەریی باشی هەیە بۆ جومگەو ماسوولكەكان بە گشتی، توێژینەوەكان دەریان خستووە بۆ ئەو كەسانەی ڕۆماتیزم و تەسكبوونەوەی بۆری خوێنیان هەیە كاریگەرییان زۆر باشە .

 

زۆرترین بینراو