ئەو كاتانەی بۆ وەرزشكردن گونجاون

ئەو كاتانەی بۆ وەرزشكردن گونجاون

بە پێچەوانەی‌ ئەوانەی‌ پێیانوایە باشترین كات بۆ وەرزشكردن ساتەكانی‌ یەكەمی‌ دەستپێكی‌ ڕۆژە، دەبێت بوترێت، كە ئەو بۆچوونە ڕاست نییە.
هەندێك لە شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن، كە باشترین كات بۆ ئەنجامدانی‌ مەشقە وەرزشییەكان، كاتژمێر (10 تا 11)ی‌ بەیانیانە، دواتریش كاتژمێر (5 تا 6)ی‌ ئێوارە گونجاوترین كاتە بۆ وەرزشكردن.
بە بڕوای‌ پزیشكان، لەڕووی‌ فیزیۆلۆژییەوە، جەستەی‌ مرۆڤ كاتژمێرێكی‌ ناوەكی‌ هەیە، كە بە درێژایی‌ ڕۆژ جەستە بۆ ئەنجامدانی‌ چالاكییەكانی‌ ئامادە دەكات، كاتێكیش ئێمە لە ساتەكانی‌ یەكەمی‌ ڕۆژدا وەرزش دەكەین، ئەوا هۆڕمۆنە چالاككارەكانی‌ جەستە وەلا دەنێنین ‌و بەوەش هۆڕمۆنە وزەبەخشەكانی‌ جەستەمان لەناو دەبەین.
پزیشكان باس لەوەش دەكەن، ئەگەر ڕیتمی‌ دەردانی‌ هۆڕمۆنە وزەبەخشەكان تێكبچێت، دەبێتە مایەی‌ بێزاربوونی‌ مرۆڤز بۆیە پێویستە بۆ ئەنجامدانی‌ وەرزش ئەو كاتە هەڵبژێردرێت، كە ڕیتمی‌ سروشتی‌ جەستە تێك نەدات.

زۆرترین بینراو