ئەو كەسانەی خۆشەویستن لای خەڵك

ئازاد محەمەد بەرگركەیی

گەر سەرنج بدەین و بەوردی بۆدەورو بەرمان بڕوانین هەست بەوەدەكەی كە خەڵكانێك خۆشەویسترونزیكترن لەهەندێكی تر, ئەو جۆرە كەسانە هونەری پەلكێشكردنی بەرامبەرو بەدەست هێنانی دڵەكانیان زۆر بەهێزترە، تابڵێی ڕوح سوك و خوێن شرینن،ئەوەش بۆ كۆڵێَك هۆكارو فاكتەر ئەگەڕێتەوە،ئێستا كۆمەڵێك خاڵ وهۆكار باسە كەین, گەر هاتووئەم خاڵانە لەهەركەسێدا هەبن ڕاستەو خۆ ئەبێتە كەسێكی دڵگیرو خۆشەویست لای خەڵك.
یەكەم: سادەیی و خاكیەتی, ئەمەش داخوازی پەیامی ئیسلامە مرۆڤی خاكی وبێ فیز خۆشەویستە لای خەڵك, چونكە خۆ لەتۆ بە جیاوازتر ناگرێت, وەكو خۆی قەبولتە و ڕێز لە بیروبۆچونەكانت دەگرێت.
دووەم: نەرم و نیانی و لەسەر خۆیی, ئەمەش خاڵێكی تری بەهێزە بۆئەوەی خەڵك خۆشیان بوێیت و مامەڵەت لەگەڵ بكەن, ژیان لەگەڵ ئەم جۆرە كەسانە بەئاسانی و بەخۆشی ئەگوزەرێ، وەك حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەر بێ بەئەشەجی فەرموو دوو سیفەت هەن لەهەركەسێدا هەبن ئیلا ئەو كەسە جوانەكەن و خوا خۆشی ئەوێن، ئەویش بریتین لە نەرم و نیانی و لەسەر خۆیی.
سێیەم: بەخشندەو لێبوردەیی,حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ ئەفەرمووێ ببەخشن خۆشەویست دەبن،خۆی ئەفەرمووێ كەسی واهەبووە زۆر ڕقی لێم بۆتەوە،هێندە هەدیەم بۆ برد تاكو بمم بە خۆشەویسترین كەس لەلای،لێبوردەیی پیشەیی مروڤە مەزنەكانە، مرۆڤ ئەبێ لێبوردەبێ تاكو ژیان بەردەوام بێ وخواش لێمان ببورێ.
چوارەم: قسەو ڕووت خۆشبێ, مرۆڤی لێو بەخەندە زوو جێی خۆی لەدڵی خەڵك ئەكاتەوە, چونكە زەردەخەنە كورترین مەودای نێوان دڵەكانە،مرۆڤی قسەزبرو قسەڕەق و مرچو مۆن گرژ هەرگیز نابێتە خۆشەویستی خەڵك.
پێنجەم:دڵسۆزی و ڕاستگۆیی, چەندە زیاتر دڵسۆزبی ئەوەندە زیاتر خۆشەویستی بەدەست دێنیت, گەر توانیت برینی خەڵك ساڕێژ بكەی و فرمێسكیان بسڕی و دڵیان خۆشبكەی بێ گومان دەبی بەخۆشەویستی ئەوان، ڕاستی ڕەزای خوایە ڕاست بڕۆ لەڕێی شێرەوە بڕۆ لەڕاستی پەشیمان نابیەوە،بەڕاستگۆیت متمانەو خۆشەویستی خەڵك بەدەست دێنی، لای خواش بەكەسێكی ڕاستگۆ ناوەزەند دەكرێی و بەهەشت و ڕەزامەندی ئەو بەدەست دێنی
شەشەم: گۆێگرتن و كەم دویی, گەر گوێگرێكی باش بیت و كەمتر قسە بكەی،خەڵك خۆشیان دەوێیت و گرفت و ئاریشەكانت لا باسەكەن، دەبیە سندوقێكی نهێنی متمانە پێكراو بۆیان بەمەش خۆشیان دەوێیت وهۆگرت دەبن، زۆرن ئەوانەی ئامادەن قسەت بۆ بكەن، بەڵام كەمن ئەوانەی ئامادەن گوێت بۆ بگرن، دووساڵ فێری قسەكردن ئەبین بەڵام پەنجا ساڵ فێری گوێگرتن نابین.
حەوتەم: هەواڵ ومزگێنی خۆش بدە بەخەڵك, هەندێ جار ئەوەندە بەپەلەین بۆگەیاندنی هەواڵی نەخۆش بەبەرامبەر كەچی لەبڵاو كردنەوە و گەیاندنی هەواڵی خۆش زۆرخاو كەمتەر خەمین, ئەوخەڵكەی خۆشەوێت كە هەمیشە قسەو هەواڵی خۆشی پێڕابگەینی.
هەشتەم: ئەتەكێتی و شیك پۆشی و پاكو خاوێنی, كەسی پاكو خاوێن وبۆن خۆش و ئەتەكێتی خۆشەویستە لای خەڵك, چونكە برەو بەخۆیان و دەوروبەریشیان ئەدەن وابەستەی بەڵێنن وكات بەفیڕۆ نادەن،خوا پاكەو پاكەكانی خۆشەوێ،خوا جوانەو جوانیشی خۆشەوێ.
نۆیەم : هەوڵبدە بێ كار دانەنیشی, هەوڵبدە هەمیشە كارێكت لەبەر دەست بێ و كارەكەی خۆت خۆشبوێ و زۆر ئیش مەگۆڕە،مرۆڤی بێ كار هەرگیز متمانەو خۆشەویستی خەڵك بەدەست ناهێنێ.
دەیەم: خاوەن وەفاو ویژدانێكی زیندووبە, مرۆڤی سفڵە بێ نمەكو بێ ڕەحم خەڵك خۆشی ناوێت،مرۆڤ ئەبێ بەرامبەر هەموو ئەوكەسانە بەنمەك بێ كەڕۆژێ لەهەر بوارێك سودمەند بووە لێیان، ئەبێ ویژدانی خۆی بجوڵێنێ بەرامبەر هەر زوڵمێك لەهەر كەس و لەهەرشوێك لێ بكرێت،خوای گەوەرەش ڕەحم بەو كەسە ناكات, لە ڕۆژی دوایدا بەزەی پێداناێتەوە.

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو