ئەو كەسانە دەتوانن لە ئێران بگەڕێنەوە

ئەو كەسانە دەتوانن لە ئێران بگەڕێنەوە

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران: سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " ئەو هاووڵاتیانە ئاگادار دەكەینەوە كە لە وڵاتی ئێران ماونەتەوە و بۆ گەڕانەوەیان رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان بۆ داخیل بوونی هەرێمی كوردستانیان هەیە، تەنها دەتوانن لە رۆژانی دووشەممە و پێنج شەممە لە رێگای سنوری حاجی ئۆمەرانەوە بگەرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، لەگەڵ جێبەجێ كردن و پابەندبوون بە گشت رێنمایی و رێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی".
گووتیشی " تەنها ئەو كەسانە رێپێدراون بۆ گەڕانەوە كە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان هەیەو دوای داخل بوونیان بە دەروازەی حاجی ئۆمەران، رێكارە تەندروستییەكانیان بۆ دەگیرێتەبەر و دەبێت بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرنتین بكرێن.

زۆرترین بینراو