ئەو هەفتەیە مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكیەكان دابەش دەكرێت

ئەو هەفتەیە مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكیەكان دابەش دەكرێت

موڕشید برادۆستی - سۆران: بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ئاشكرای دەكات مووچەی ئەو 13 هەزار كەمئەندامە دابەش دەكرێت كە پێشتر مووچەیان ڕاگیرا بوو.

یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، لەو هەفتەیە مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر گوتی، تەواوی پرۆسەكانی پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان و وردبینی كردنەوەیان لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێهات و كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكیەكان لەو هەفتەیە مووچەی خۆیان وەردەگرن.

ئاشكرای كرد، بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر درا و ئێمە وەك وەزارەتی كار بە هاوكاری لێژنە پزیشكییەكان رۆژانی پشوومان خستە سەر رۆژانی دەوام و ماندوونەناسانە كارمان كرد تاكوو دواجار توانیمان 13 هەزار كەمئەندام بە مافەكانیان شاد كەینەوە.

گوتی، ئێستاش جێگای خۆیەتی سوپاسی فەرمانبەرانمان لە وەزارەتی كار و سوپاسی لێژنە پزیشكییەكان لە وەزارەتی تەندروستی بكەین كە لە چوارچێوەی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان دوو وەزارەت پێكەوە بەو ئەركە هەستان.

زۆرترین بینراو