ئەو وەحشەی کە ڕای کرد

د.ساماڵ مانیی

"""  زۆر ترسا بوو فەقیرە، من ئیشارەتم بۆ کرد بێ بەرەولای من، ئەویش هات....

ئەو چۆکی دادا لەبەر دەمما و سەری دانەواند هەتا سەری دای لە ئەرزی بەرپێم و پێم کەوتە سەر سەری، ئەمەش ئەو سوێند خواردنە بوو کە ئەو کردی بۆ ئەوەی ببێت بە کۆیلەی من/ بەندەی من (عەبدی من). ........ گەرچی بە ئاگام لە پۆلینکردنی قۆناغەکانی ئەدەبی ئینگلیزی کە قۆناغی مێژوویین لە دروستکردنی ئەدەبدا، بەڵام لەبەرئەوەی ئەم باسە بە مەبەستێکیتر نوسراوە، خۆم بە قۆناغێکی ئەدەبەوە نەنوساندوە، بەڵکوو هەڵبژاردەیەکم خستۆتە بەرچاو لە قۆناغی جیا و نزیک بەیەکتردا. بۆ نموونە: سێ خوشکەکەی برۆنتی و جۆرج ئیلیەت نووسینەکانیان لە قۆناغی ئەدەبی ڤیکتۆریان دا پۆلین کراون، نووسینەکانی ڤیرجینیا وۆڵف لە قۆناغی ئەدەبی مۆدێرینیدا پۆلین کراوە، پامیلا ی ڕیچاردسن لە قۆناغی ئەدەبی ئۆگەستیانی ئینگلیزی دا پۆلین کراوە، بایرۆن وجەین ئۆستین لە قۆناغی ئەدەبی ڕۆمانسی دا پۆلین کراون، هتد. با لە پێشدا، سەیرێکی چیرۆکی ڕۆبنسۆن کروسۆ بکەین وەکو یەکەم ڕۆماننووسین لە ئەدەبی ئینگلیزیدا، چونکە لەسەر خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە، ڕۆماننووسیی دەستی پێکردوە و بونیات نراوە، ڕۆمانەکەی تر دواتر دۆزراوەتەوە. (مەبەستم لەوەیە دوو رۆمان لە ئەدەبی ئینگلیزیدا بە رۆمانی سەرەتای دەستپێکردنی رۆماننوسی ئەژمار کراون) ڕۆمانی 'ڕۆبنسۆن کروسۆ' لە ١٧١٩ نووسراوە، سێ سەد (٣٠٠) ساڵ لەمەوبەر (دانیال دیفۆ) نووسیویەتی . سێ مەسەلە لای من زۆر گرنگە سەبارەت بەم ڕۆمانە کە باوکی ڕۆماننووسینە لە ئەدەبی ئینگلیزیدا و دەمەوێت باسی بکەم. بەڵام پێش ئەوە، زۆر بە کورتی و لەچەند دێڕێکدا هێڵە سەرەکی و ئاراستەکەی ڕۆمانەکە باس دەکەم، لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی لە ڕۆمانە ئۆریجیناڵەکەدا، دەتوانم بڵێم ئەمەیە: ڕۆبنسون کروسۆ گەنج دەبێت، سەری خۆی هەڵدەگرێت بۆ سەفەری ناو دەریا، لە یەکێک لە گەشتەکانی ڕێی دەریایدا، لەسەر دەریا لەلایەن پایرەتەکانی دەریا (قەراسنە)وە، دەگیرێت و دەکرێت بە بەندە/کۆیلە. بەڵام، ڕا دەکات لەدەستیان و خۆی ڕزگار دەکات، لەو ڕاکردن و خۆدەرباز کردنەدا لە بەرازیل دەگیرسێتەوە. لە بەرازیل ئەو کۆیلە نییە ئیتر، کێڵگەی توتن و قامیشی شەکر دروست دەکات، بەڵام ئەمجارەیان خۆی دەبێت بە خاوەن کۆیلە، چەندین بەندە لە بازاڕی کۆیلایەتی دەکڕێت و کێڵگەکانی بەو کۆیلانە بەبەرهەم دێنێ و بەڕێدەخات. جارێکیان کاتێک بە پاپۆڕەکەی دەچێت بەرەو ئەفریقا بۆ کڕینی کۆیلەی زیاتر بۆ خزمەتی خۆی و ئیشکردن لە کێڵکەگانیدا، پاپۆڕەکەی تێک دەشکێت لەناو دەریادا و شەپۆلەکان بەرەو دوورگەیەکی دوور دەیبەن کە لەهەموو جێیەکیترەوە دوورە، دووردەستە. لەوێ لەو دوورگە دووردەستەدا دەگیرسێتەوە و ئیتر ڕۆبنسون کروسۆ بۆ ماوەی بیست وهەشت (٢٨) ساڵ دەمێنێتەوە لەو دوورگەیەدا. لەو دوورگەیەدا دوو کارێکتەرە سەرەکیە -دووێتیەکە- دەست پێدەکات لە چیرۆکەکەدا؛ ئەو دوو کارێکتەرە یەکێکیان ڕۆبنسون کروسۆ-یە و ئەویتریان 'فرایدەی'یە، ، لە زاری کارێکتەری ڕۆبنسون کروسۆ وە بەم جۆرە باسی دەکات و دەڵێت: "ئەو وەحشەی کە ڕای کرد، زۆر ترسا بوو فەقیرە، من ئیشارەتم بۆ کرد بێ بەرەولای من، ئەویش هات.... ئەو چۆکی دادا لەبەر دەمما و سەری دانەواند هەتا سەری دای لە ئەرزی بەرپێم و پێم کەوتە سەر سەری، ئەمەش ئەو سوێند خواردنە بوو کە ئەو کردی بۆ ئەوەی ببێت بە کۆیلەی من/ بەندەی من (عەبدی من)". ئیتر ڕۆبنسۆن کروسۆ، وەک کۆیلەی خۆی ڕادەگرێت، ناوی دەنێت فرایدەی، فێری دینداریی ئەکات، فێری ئیشکردنی دەکات ، فێری ئەتاکێتی نێوان عەبدایەتی و بەندایەتی دەکات کە کۆیلەکان دەبوایە هەیانبوایە بەرامبەر بە خاوەنەکەی. هیچ کات لە ڕۆمانەکەدا ئەم پەیوەندییەی نێوانیان ناکرێت و نابێت بە هاوڕێیەتی یەکسان، لە هەموو ڕۆمانەکەدا پەیوەندی ئەو دوو کارێکتەرە وەکو عەبد و خاوەن عەبد دەمێنیتە و ، .............."""

پەڕەی ١٠٦..... ١١٣-١١٤ کتێبی 'ژن و فەلسەفە، فەلسەفەی جێندەریی' 

زۆرترین بینراو