ئەو گەنجەی 150 وڵاتی جیهانی رزگار كرد

ئەو گەنجەی 150 وڵاتی جیهانی رزگار كرد

سەرچاوە : ئاژانسە هەواڵییەكان : هێرشێكی ئەلكترۆنی 150 وڵاتی جیهانی گرتەوە و خەریكبوو ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان تێك بدات، قوتابییەكی دەركراو لە قوتابخانە وەك فریادرەسێك دەركەوێت و ئەو هێرشە ئەلكترۆنییە كۆتایی پێ دەهێنێت.
(ماركۆس هاچینز) كە ناسراوە بە “Malware Tech”، قوتابیی ئەكادیمیای “ئۆلڤراكۆمپ” بوو لە بەریتانیا، دوای ئەوەی لە رێگەی هاككردنەوە تۆڕی ناوخۆی دامەزراوەی قوتابخانەكەی دەخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، بەم بۆنەوە بەرێوەبەری قوتابخانەكە گۆمانی لێ دەكات و تۆمەتبار دەكرێ و دواتر لە قوتابخانە دەردەكرێت.
بەڵام دواتر هەر ئەو گەنجە نازناوی (رزگاركەری دونیا) ی لێنرا، ئەویش بەهۆی رێگریكردن و دۆزینەوەی رێگە چارەیەك بۆ ئەو هێرشە ئەلكترۆنیەیی كە لە رێگەی ڤایرۆسێكەوە 150 وڵاتی جیهانی خستبووە نێو بارودۆخێكی ناخۆش و خەریكبوو ژیان بەوەستێنێت، ئەو وەك فریادرەسێك دەركەوت و رێگری كرد لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی ” WannaCry” كە ڤایرۆسێكی كۆمپیوتەرە و لە چەند رۆژی رابردوو دەستی بە دەركەوتن كرد و توانی لە ماوەی تەنیا 24 سەعاتدا زیاتر لە 75 هەزار كۆمپیۆتەر لە 100 دەوڵەتی دنیا پەك بخات، ببووە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر دنیا، بەڵام “”MalwareTech ” وتی تەنیا رێگە بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە، خۆتۆماركردنە لە ماڵپەڕی ” talosintelligence”.
بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەكە دنیای تووشی شۆك كرد، كە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشی ڤایرۆسەكە لەهەر كاتێكدا كە سەرەڕای ئەو زیانەی گەورەی ڤایرۆسەكە دروستی كرد و رەنگە دروستی بكات، بەڵام بەپێی قسەكانی ئەو گەنج و توێژەرە بەریتانییە تەمەن 22 ساڵە، تەنیا چارەسەری خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە، خۆتۆماركردنە لە ماڵپەڕی تالۆس كە ئەوەی كتوپڕ دۆزییەوە.
ئەو دەڵێ كە خۆتۆماركردن لەو ماڵپەڕە هێما خراپەكەی لەو ڤایرۆسەدا هەیە دەكوژێت، كە بە یەكێك لە پڕۆگرامە خراپەكان دادەنرێت كە كار بۆ بەشەفرەكردنی فایلەكانی ئەو كۆمپیۆتەرانە دەكات و تەنیا لە بەرامبەر پارە ئازادیان دەكات. بەڵام روون نییە كە ئاخۆ خۆتۆماركردن لەو ماڵپەڕەدا دەتوانێت هەموو وەچەكانی ئەو ڤایرۆسە بوەستێنێت و پەكیان بخات ئەگەر چەتەكانی ئەلیكترۆنی خۆیان بۆ دووبارەكردنەوەی هێرشەكە ئامادە بكەن.
بەپێی زانیارییە نوێیەكان، كۆریای باكور تۆمەتبارە بە بڵاوكردنەوەی ئەو ڤایرۆسە، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پێشتر زانیارییەكانی كۆشكی سپی و هۆڵیوودیان هاك كردبوو كە ئەمەریكا ناچار كرد سیستەمێكی بەرگریی نوێ دامەزرێنێ.

زۆرترین بینراو