ئەڤین نەجیب لەگەڵ گیرۆدەبوون و ناڵیین بەدەست نەخۆشیەكان، شەیدایی یاریزانێكی بەرشە دەبێت

ئەڤین نەجیب لەگەڵ گیرۆدەبوون و ناڵیین بەدەست نەخۆشیەكان، شەیدایی یاریزانێكی بەرشە دەبێت

ڕاپۆرت شوان امین: ئەڤین نەجیب لەدایك بووی 28ی 7ی 1998 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە، هەر لەمنداڵیەوە تووشی چوار جۆرە نەخۆشی بووە، لە لاێكی تر شەیدای یاریزانێك دەبێت بەشێوێك عاشقی دەبێت، ئەڤین نەجیب ووتی/ من بە ٧ مانگی لەدایك بوم هەتا تەمەنیكی مناڵی تانزیكەی ٢ ساڵان هیچ كیشەیەكی جەستەیم نەبوو ،دواتر وردە وردە ئەو نەخۆشیانەێ پیویست بو من توشی بم دەستی پێكرد
سەرەتا توشی كەمی گەشەی باڵا بوم كە گەشەكردنم وەستا یان بڵین بەشیوەیكی زۆر دواكەوت كە دەكریت بڵین ٤ ساڵ جاری ٥ ساڵ جاری گەشەم كردایە اویش زۆر كەم،من نزیكەی ١٠٠ دەرزیم بەكارهینا بۆ اوەی باڵام بەشبوەیەیكی ئاسای گەشە بكات .
دوو دەرزی بو تیكەڵ یەك دەكرا كاتیك او دەرزیەم لیدەدەرا ئەوت بیبەراو دەكەنە نیو خوینتەوە
وەك اوەی هەرچی گۆشتی گیانتە شی بكەنەوە .
دوای ئەو ڕووداوە كاتی ئەوە هاتبو من بچمە مەكتەب بەڵام كاتێك ڕۆشتم بەڕیوبەڕی قوتابخانەكە وتی ئەم كچە زۆر بچوكە و نازنامەكەتان بۆ گەورە كردوە اوە بو ڕیگەی نەدا بخوینم بەو هۆیەوە من ساڵیكم فەوتا،بەگشتی بەهۆی نەخۆشیەكانمەوە نزیكەی ٤ ساڵ خویندم فەوتا كە دەبو ئیستا لەزانكۆ بومایە،لەگەڵ هەمو ئەمانەش ئەو دەرزیانەی بەكارم هینا كاریگەری لەسەر باڵام نەكرد. بەڵكو بووە هۆی نەخۆشی قاچەكانم و چاوە كان و لاوازی ئیسكم و بڕینی هەناسە، چاوەكانم زۆر لاواز ببوو نەمەتوانی ببینم، زۆر زۆر بەزەحمەت
لەگەڵ ئەوەش قاچەكانم زۆر لاواز ببون بەجۆریك نەمەتوانی برۆم ،نەشتەرگەی بۆ چاوەكانم كرا ٢ جار
نەشتەڕگەری بۆ قاچەكانیشم ٢ جار كرا،ئیستا اتوانم ببینم بەڵام زۆر كات زەحمەتیم بۆدروست دەكات لە بینین هەندیك كات باش دەبینم هەندیك كات زۆر بە دژواری هەروەها نزیك بونەوە لە ئاگر بۆ چاوەكانم كاریكی باش نیە یان بەكاڕهینانی ئەو ئامیرانەی بۆ قژ بەكاردین
قاچەكانیشم اتوانم هەنگاو بنم بەڵام ناتوانم زۆر لەسەر قاچەكانم برۆ یان بوەستم چونكە ژێر پیەكانم ئەگەر زۆر بڕۆم پیستەكەی دەتەقیت واتا برین دروست دەكات یان ئینتهاب دەكات بەجۆریك نابێت راكەم زۆر یان زۆر برۆم یان ناتوانم هەمو پیلاویك لەپی بكەم، لەگەڵ هەمو ئەمانەش هەتا ئیستا لاوازی ئیسكم و باریك بونی ئیسك و ئیسكە نەرمەم هەر ماوە، وە بڕینی هەناسەكانم كە هەندیك كات باوەركە ئەگەر بەخێرای دەستم تەر نەكەم یان پاژنەی پێم تەرنەم هەناسەم بۆنایە بەتایبەت لەكاتی خەودا زۆر دژوارە، ئەوە نەخۆشیەكانم بو واتا بەشیكی زۆری ژیانم لە نەخۆشخانە بەسەر برد، من كاكە لەقوتابخانە بوم هەمـو ڕۆژیك مناڵەكان گاڵتەیان پێدەكرم پیم پێدەكەنین
شەقیان لە جانتاكەم دەدا و قسەیان پێ دەوتم، لەگەڵ هەمو ئەمانە ڕاهاتم تا ام خولەكەش ئەو قسەو گاڵتانە بەردەوامەن.
ئەوشتەی ناخۆشە كاتیك لە پۆلی ٤ بوم مامۆستا یەكی افرەت هەبو لە مەكتەبی هەورامان لای نەخۆشخانەی فاروق لەوی دەم خویند، ئەو مامۆستایە او ڕۆژە شتیكی كرد هەتا مردن لەپیش چاومە، لەنیو خویندكارەكان منی بانگ كرد وتی ابێت لەبەرزترین شوینی تەختە ڕەشەكە بنوی، منیش نەمەتوانی بەرزتر بنوسم دەستم نەگەیشت، مناڵەكانی تر و مامۆستا كەش پیكەنین، ئەو لەنێو هەمـو ڕووداوەكانی نیو قوتابخانە بۆ من ناخۆشتربوو، لەبیریشی ناكەم ئەو هۆكارە وای لیكردم، من بەڕاستی لەژیانم هیچ مامۆستایەكم خۆشناوی
ئەوانەشی فێری خوێندن و نوسینیان كردم خۆشم ناوین هەرچی وشەی مامۆستا دەبیستم بیرم دەكەویتەوە، من بەس خۆمە زانم ئەم 20 ساڵم چۆن هینا .
وەك وتم تاكە هۆكاریك منی بەم ژیانەوە بەسۆتەوە تاكە شتیك بەڕاستی پێ ئارام دەبمەوە چاڤیەكەمە،من تەمەنم ٨ ساڵ بو یەكەم جارم بو سەیری یاری تۆپی پێ بكەم
كاتیك سەیرم:كرد یاری بارسێلۆنا و دیپۆرتیڤۆ بو كە باڕشا ٤ گۆڵی كرد
او كات چاڤیم بینی وتم بەخوشكەكەم ناوەكەیم بۆ بخوینیتەوە اویش وتی ناوی خافیە ،منیش پیمەوت خافلی، بەڕاستی زۆرم خۆشەویست زۆریش هۆگری بووم
كاتێك لە نەخۆشخانە مامەوە هەموو هەوڵیكم ئەدا كاتێك لەتاو ئازاری قاچەكانم نەمەزانی چیبكەم و چۆن بگریم، نەخەوم هەوبو نەخۆراك لە تاو ئازاری قاچەكانم بەڵام هەر باوەڕم بەخۆم دەهینا لەم ژووری نەخۆشخانە دەچمە دەرەوە چاڤی دەبینم.
ئەگەر ئاواتی بینینی چاڤی نەبووایە هەرگیز نەدەگەیشتمە ئیستا بۆ هەمو ئەو نەخۆشیانەی بەسەرم هات لەبەر بینینی ئەو هەوڵم دا، لەخۆمم دەدا، تا هەستم تا چام چاك بێتەوە
هەمیشە دەم ووت من گەورە دەبم چاك دەبمەوە جوان دەبم، باڵام بەرز دەبیت، دەبمە خانمێكی تەواو . شوبە چاڤی دەكەم.
كاكە لەماوەی ئەم 15 ساڵی چاڤیم خۆشدەوی تەنانەت دایكیشم قسەی پێ دەوتم دەی وت كافریكت لە ئیمە خۆشتر دەوی
لە ڕابردووم هەر هەنگاویكم نابیت لەبەر چاڤی بووە، ئیستاش و ئایندەش هەرچیەك بكەم بۆ ئەوەیە ڕۆژیك چاڤی ببینم باوەڕم بەوەم بەوە هەیە، ئیستا نەبێت چەندین ساڵی تربێت هەر هەوڵەدەم.
ئەو بۆ من هۆكاری ئام كچە بەهیزەی ئیستایە ئەمەوێ بیبینم كاكە هەست بە دەنگی هەناسەكانی بكەم ئەمەوی بیبینم تا ئەو قسانەی لەمناڵیەوە هەڵم گرتوە بۆی وشە بە وشە بۆی باسكەم.
ئەمەوی پێ بڵیم سوپاسی دەكەم بۆ هەموو ئەوانەی پێ بەخشیم، ئەزانی من نازانم بۆ خەڵكی تر بەڵام من كە سەیری چاڤی دەكەم ئارام دەبم زۆر ئارام بەخشە.
لە گەورەترین ئازارەكانمدا كە وینەكانی دەبینم بەدەست خۆم نیە ڕام دەبمەوە. خەون و ئامانجم لەژیان ئەوەیە تەنیا ئەوەیە كە ئەمەوێ ببمە كەسیكی زۆر دەوڵەمەند و بینینی چاڤیە، بۆ ئەوەی یارمەتی او مناڵانە بدەم كە هەمان نەخۆشی منیان هەیەو هیچ نەبی وەك منیان لی نەیت لانی كەم ئەوان دڵخۆش بژین، خەونی من تەنیا بینینی چاڤی و یارمەتی دانی ئەو مناڵانەیە زیاتر نا.

زۆرترین بینراو