ئەگەری وازهێنانی فێدرێر لە ئارادایە

ئەگەری وازهێنانی فێدرێر لە ئارادایە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆجێر فێدرێی سویسری و یاریزانی تێنسی سەر زەوی پاڵەوانی جیهان بە دەست پێكانێكی قوڕسەوە دەناڵێنێت و ئەگەری زۆرە بەو هۆیەوە واز لە یاریكردن بهێنێت. راپۆرتی رۆژنامەكان ئاشكرایانكردوە مایسترۆكەی تێنسی سەر زەوی لە ئەژنۆیدا دووچاری پێكانێكی سەخت هاتووە، كە دەبێت بە ناچاری نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت لە پێناو چاكبوونەوەی، ئەگەری هەیە بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە نەتوانێ تا ساڵی داهاتوو دەست بە راهێنان بكاتەوە. گەڕانەوەی فێدرێر لە ساڵی داهاتوو كێشە بۆ ئەو یاریزانە درووست دەكات، چونكە تەمەنی بەرەو هەڵكشان دەڕوات و تا دێت لە وازهێنانی لە یاریكردن نزیك دەبێتەوە، هەرچەندە پێشتر ئەو یاریزانە رایگەیاندبوو لە ساڵی 2019 واز لە یاریكردن دەهێنێت، بەڵام دواتر پاشگەز بووەوە. فێدرێری تەمەن 38 ساڵ خاوەنی 103 نازناوە لە ژیانی وەرزشیدا، دەیەوێ بەهۆی وەستانی پاڵەوانێتیەكانی تێنسی سەر زەوییەوە نەشتەرگەرییەكەی ئەنجام بدات و سوود لەو ماوەیە وەربگرێت كە پاڵەوانێتیەكانی تێدا ئەنجام نادرێت.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو