ئەگەر كرێشی قژ بێزاری كردی

ئەگەر كرێشی قژ بێزاری كردی

رنگە زۆر جار بە هۆی كرێشی قژەوە نیگەران بوویت و بیر لە چارەسەریەك دەكەیەوە بۆ ئەوەی رزگارت بێت لە كرێشی قژ، دیارە ئەمەش لە گەرمایی هاویندا زیاتر دەبێ، گەر لەو كەسانەی كە بەهۆی گەرمای هاوینەوە قژت كرێشی زۆر بووەو رەنگێكی سپی و ناشرینی بەخشیووە بە قژت، دەتوانی بە چەندین هەنگاو خۆت لە كرێشی قژ بپارێزی ، ئەو شامپۆییانە بەكار بهێنە كە بۆ كەم كردنەوەی كرێش بەكاردێت، هەروەها بەكارهێنانی ئەو شامپۆیانەی كە لە مادەی سروشتی دروست كراون، دوور بكەوەرەوە لەوانەی كە بۆنیان خۆشەو ماددەی كیمیاییان زۆرە. لەدوای خۆشوشتن پێویستە قژت بە وشككەرەوەی قژ جوان وشك بكەیتەوە، چونكە وشك بوونەوەی قژ بە هەوای سروشتی كاریگەری خراپ بەجێدەهێڵێت بۆیە دەبێت بەردەوام دوای خۆشتن بە هەوایەكی مامناوەند وشك بكرێتەوە.
ئەگەر كرێشەكە بەهۆی وشكی قژتەوەیە ئەوا هەفتانە زەیتی زەیتوون بدە لە قژت، پێویستە ئەو كەسانەی كە كرێشی قژیان هەیە، زوو زوو قژەكانیان ببڕن، تەنانەت ئەگەر حەز بە قژی درێژیش بكەن ، تەنها نووكی قژ ببڕن، ئەمە بۆ ئەو كەسانەی كە كرێشی قژیشیان نیە وا باشە كە هەفتانە سەرە تاڵی قژ ببڕن بۆ جوانكاری و تەندروستی قژ، هەروەها خواردنی خۆراكی پرۆتیندار‌و میوە و سەوزەی پرٍ ڤیتامینات، بەمەش توانای قژت باش دەبێت و بەهێز دەبێت، هەروەها ئاو كە رادەی زۆر كلۆری تێدایە تەندروستە بۆ چارەسەرەی‌و بنبڕ كردنی كرێشی قژ.

زۆرترین بینراو