ئەی ڕۆژی جیهانی قەیرانە مەعنوییەكان چی؟

محەمەد كەریم

لەم دوایانە دا چەمكگەلێك و ناوگەلێكی زۆر بوونەتە شوێن قسەی جیهان و بوونەتە گەمە كردن و بێ ڕێزی كردن بە بۆنەوە و كارەساتەكان، لێرەدا لێشاوێكی تری ناونان پەیدابوون كە كارەكانیان وەك گروپێكی بێ سەرپەرشت وان و تەداخولی بنەما و مانای جوانی دیاردەكانیان كردووە و لە هەوڵدان بۆ بێمانا كردنیان لە ڕووە دەرەكییەكەی.
لێرەدا دەمانەوێت یەكێك لە زیانەكانی ئازادی و زۆر بوونی ناونان بخەینە بەر باسەوە كە وای كردووە بێ مانایی و دەستدرێژی بخوڵقێنن لە جیهان دا لە پێناو ئازادی ڕا دەربڕین قوربانیان بە لەناوبردنان داوە وە ئەوەی جێی باسە كە دیاریكردن لەم دۆخەدا موجودە بەڵام تەنها شتێكی ڕەمزی و شكلییە كە تەنها خۆ پێ هەڵكێشان و بەرەو پێش بردنی پرسی بە بەرنامەكردنی خەڵكە كە بانگەشی بۆ دەكەن لە ڕێی چەند بڵاوەیەكی نوێ خواز كە سەرەنجام لەیاد كردن كاری هەرە دیاری ئەم ڕەوتەن...
ئاشكراتر بیڵێین، ناونان بەبێ لێ تێگەیشتن و فامكردنە بۆی بۆیە ئەمڕۆكە مرۆڤ لەناو دەیان قەیرانی ڕووحی دا هاتوچۆ دەكات، بەڵام لەبەر ئەوەی كە باسێكە ناگونجێ لەگەڵ ماتریالیست و مۆدێرینیزم لە باسخراوە و پشتژوورخراوە بۆتە ڕەمزێكی نەناسراو لە ئێستادا، بەڵام خۆی خاڵەكە لێرەوە پیشان دەدرێت كە هیچ ئامانجێكی چاكە خوازی نیە بۆیە معنویەت جێگای نابێتەوە كە سەیركەین ڕۆژی جیهانی مرۆڤایەتی و شەڕ و ئافرەت و خۆشەویستی و مامۆستایەتی و برادەرایەتی........هتد كەچی ئەمرۆ خۆمان بە بەڵگەی مەلموس و هەمیش مێژوو پێمان دەڵێت سایدی شەر هەر زیاد دەكات لەبەر تەماحكاری جا لە ئەنجامدا مرۆڤ بێ بەش دەكرێت لە حقی ژیان بۆ تەماحكاری ماددی هەندێك وە خۆشەویستی بە نازانین و ناسنەكردن دا دەمەشێت و مامۆستا و خوێندن بە سایدێكی فیزیكی و چیتر نابینین و هاوڕێیەتی لە چوارچێوەی كار و ئینترێست... دەیان پرسی تر كە بەبەر چاومان دەڕوات و هەڵدێین لێی.
وەشت گەلێكی گرینگ هەن پێویستە بیزانین و كە لێی بێ ئاگاین بە هۆی ئەوەی وەك كەسێكی بێ هۆش و خاوێندراو لێ هاتووین وهەڵبەتە ئەمەش لە خۆیەوە ناكرێت و هەر ئەمەش لە خۆیەوە ڕووی نەداوە بزانین پرسەكە بە چ شێوەیەكە؟
ئێمە گوتمان خۆرئاوا ئاسنی دۆزیەوە و خۆرهەڵاتیش زانست، بەڵام تەفسیرێكی وورد نەكراوە بە شێوەیەكی گشتی وا ناسراوە كە پێشكەوتنیان كردووە و تەهیدیان دەكرێت وەك دامەزرێنەرانی مەكینەسازی و حەزاراتی نوێ، بەڵام لە ڕاستی دا پێچەوانەكەی ڕاستە كە مرۆڤیان لە ئەساس خست و وەك مەكینەیەكی بەسیت سەیركرا، بۆیە دەتوانین دوو چەمكی تر بخەینە ژێر پرسیارەوە كە ئەوان ماددەیان دۆزیەوە ئێمەش مەعنویەت لە ڕێی پڕەنسیپە سروشتییەكان بۆیە دەبێت بڵێین هەر ئەوان بوون پەرەیان بە ماددەدا واتا واین كرد ڕوحیانیەتێكی ساختە دروست بكەن نەك تەواوی خۆرئاوا بەڵكو خۆرهەڵاتیشیان فریوداو و دوریان خستنەوە لە خۆناسین و اساسیەت بۆیە دواجار عیلمیش دوو لەت كراو كە تەنها بایەخیان دا بە ڕووە فیزیكیەكەی كە كار لەگەڵ ماددە دەكات(بارستایی، قەبارە ، كێشكردن) و ڕووە معنویەكەشی كە كار لەگەل ڕوە سپیریچواڵیەكەی انسان دەكات و هەمیشە وا لە عقلی انسان دەڕوانێت وەك شتێك ڕیلەیتیڤە بەڵام وەولایان نا بە هۆی ئەو خۆ بەزل زانی و لوتبەرزی و خۆسەپێنیەی ڕەوتی ماتریالیزم بۆیە عەقلێكی نوێیان بنات نا بۆخۆیان كە بانگەشی خوداییان(absolute) دەكرد هەر لێرەدا پرسەكە بەرەو دۆخێكی نا سروشتی چوو كە ئەم قەیرانەی ئەمڕۆی بنیات ناوە.
لەگەڵ ئەمەش دا سیاسەتێكی شەیتانی ڕەش كە دنیای داگیركردووە وەك ئەمەی لێهاتووە بۆ خاوەن معریفەكان كە لە خاكێك دان شەیتان داگیری كردووە و هەر بەتەنیاش بەرگری لە خۆیان دەكەن بەو هەموو سەختیانەی كە هەن لەگەڵیان. ئەوەی دەیبینین خۆرئاوا بە دەرەجە یەك بەرپرسە لێی دوای ئەو بە ماددە گیراوانی شەرق ئەمەش بە گەورەترین ئازار تێدەپەڕێت تا بیری لێبكرێتەوە و بێ هیوایەكی گەورە لەم بەشە كورتەی ژیان دروست دەكات بۆیە ئەوەی لەیاد كراوە ناكرێت هەر بە لە یاد كراوی بمێنێتەوە كە بریتیە لە قەیرانی ڕووحی گەورە كە لەم سەردەمەی ئێستا ڕووح برسیە نەك زگ!

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو