باتستۆتا: میسی ژمارەی منی تێكشكاند

باتستۆتا: میسی ژمارەی منی تێكشكاند

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: گابرێل عومەر باتستۆتای ئەفسانی ئەرجەنتینی ستایشی لیۆنێل مێسی دەكات و لێدوانێكی نوێ لەسەر ئەو یاریزانە دەدات.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باتستۆتا رایگەیاندوە" نازناوی گۆڵكاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین زۆر نزیك بووە لە دڵییەوە، بەڵام مێسی ئەو ژمارەیەی تێپەڕاندوە".
باتیگۆل گووتوشیەتی" منیش پێشتر بەهەمان شێوە ژمارەكەم شكاند، دواتریش مێسی ژمارەكەی منی تێكشكاند، ئەو ناوازەیەو لە توانایدایە 50 گۆڵی دیكە بۆ تانگۆ تۆمار بكات".
لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا ئەستێرەكەی پێشوی یانەی رۆما گووتی" مێسی هێشتا كاتی زۆری لەبەردەمدا ماوەو دەكرێت ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت، بەوەش لەتوانایدا دەبێت چەند ژمارەیەكی نوێ بنوسێتەوەو هێندەی دیكە ناوی خۆی بەزێڕ بنەخشێنێت".
باتستۆتا پێشتر بە تۆماركردنی 50 گۆڵ باشترین گۆڵكاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو، بەڵام مێسی لە ماوەی رابردوودا ئەو ژمارەیەشی تێپەڕاندو لە ئێستادا بە تۆماركردنی 68 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكارانی ئەو هەڵبژاردەیەی گرتووەو باتستۆتاش خاوەنی 54 گۆڵە.

زۆرترین بینراو