بارانبارین و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت

بارانبارین و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت

زاری كرمانجی - بەڕێوەبەرایەتی گشتی  كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوهەوای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 9 ی 11 ی 2020،  ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بارانبارین دەست پێدەكاتەوە، لە كاتەكانی شەودا ئاستی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت و لە هەندێك كاتدا هەورەتریشقە دروست دەبێت.

بەرێوەبەرایەتیەكە راشیدەگەێنێت كەسبەی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە".

 

زۆرترین بینراو