بارزانی: پاڵپشتی لە حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکەم

بارزانی: پاڵپشتی لە حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکەم

سەرۆک مەسعود بارزانی خۆشحاڵە بە دەستنیشانکردنی مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەتەواوی پاڵپشتی لە حکومەتی نوێ دەکات.

لە توویتێکدا لەدوای دەستنیشانکردنی مەسروور بارزانی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی نووسیویەتی "خۆشحاڵم بەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان مەسروور بارزانی بە سەرۆکوەزیرانی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژارد، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم و بەتەواوی پاڵپشتی دەکەم لەپێناو کوردستانێکی پێشکەوتووتر و گەشەسەندووتر".

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ بە دەنگی 87 پەرلەمانتار لەکۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبووی دانیشتنەکە، مەسروور بارزانی وەکو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوزەدکرد، هەر ئەمڕۆش بڕیارەکەی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رابسپێردرێت.

زۆرترین بینراو