بارزان ماراسۆنێک بۆ لاوانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بەڕێوەچوو

بارزان ماراسۆنێک بۆ لاوانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بەڕێوەچوو

ره‌مه‌زان هه‌رنی – بارزان : لە دەڤەری بارزان بە بەشداریی ١٠١ لاوی سنوورەکە ماراسۆنێک بەڕێوەچوو كه‌ درێژایی ماراسۆنه‌كه‌ چوار هه‌زار مه‌تربوو ناوه‌ندی باڵای بارزان به‌ هاوكاری كۆمپانیای كۆره‌ك تێلیكۆم ئه‌نجامدا .
دلۆڤان ئەمجەد بارزانی، بەرپرسی ناوەندی باڵای بارزان، لە یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە زاری كرمانجی گوت:" لە درێژەی كار و چالاكییەكانماندا ماراسۆنێکمان بە درێژایی زیاتر لە چوار هه‌زار مه‌تر رێکخست کە ١٠١ لاوی سنوورەکە بەشدارییان کرد.
گوتیشی: لە کۆتایی ماراسۆنەکەدا مەدالیا و خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە یەكەم و دووەم و سێیەم و سەركەوتووەكانی پێشبڕكێیەكە .

زۆرترین بینراو