بارزان : ئەمساڵ چاندن و به‌رهه‌مهێنانی كونجی زیادی كردووە

بارزان : ئەمساڵ چاندن و به‌رهه‌مهێنانی كونجی زیادی كردووە

ره‌مه‌زان هه‌ڕنی
چاندنی بەرهەمی كونجی لە دەڤەری بارزان ئەمساڵ بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زیادی كردووە و جوتیارێكی دەڤەرەكەش ئاشكرا دەكات كە خواستی خەڵك لەسەر بەرهەمە خۆماڵیەكان زیاتر بووە لەساڵانی رابردوو .
سەلمان سێڤدین جووتیارێكی دەڤەری بارزانە بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:" چاندنی كونجی لە دەڤەری بارزان بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانی ئێمەیە بازاڕێك نیە بو فرۆشتنی بەرهەمەكانمان، لەبەر ئەوە بەشی زۆری كونجی بەرهەمهاتوو ڕەوانەی كارگەكانی دروستكردنی تەحین دەكەین، بەشی هەرە زۆری كونجییەكان هەر لە ناوخۆی كوردستان دەفرۆشینە كارگەكانی تەحین ، داوا دەكەین‌ بازاڕێك بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانمان بكرێتەوە تا زیانی زۆرمان پێ نەگات .
تاهر ساڵح جووتیارێكی تری دەڤەری بارزانە بە زاری كرمانجی گوت:" جووتیاران ساڵانە گرنگیەكی باش بە كەرتی كشتوكاڵ ده‌ده‌ن، ئەمساڵ بەرهەمی كونجی لە دەڤەری بارزان زیادی كردووە و ئەمەش سوودی بۆ خاوەن كارگەگەكانی بەرهەمهێنانی تەحینی خۆماڵی هەیە لە هەمانكاتدا دەبێتە هۆی بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و ژێرخانی ئابووری و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی.

 

زۆرترین بینراو