بارهەڵگرێكی مۆتە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران

بارهەڵگرێكی مۆتە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران

یونس ئەمین-حاجی ئۆمەران: بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنینی تاقیگەی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بارهەڵگرێكی مۆتە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی سەرچاوە.
بەپێی راگەیاندراوێكی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، كە رۆژی دووشەممە 8-7-2019 بڵاوكراوەتەوە، بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنینی تاقیگەی هۆبەی خۆراك، بار هەڵگرێك بەبری (580) كیلۆ گرام، مۆتە گەڕێندراوەتەوە بۆ وڵاتی ئێران".
ئەوەش خراوەتەروو "ئەم مۆتەیە لە پشكنیندا دەرنەچووەو هیچ مەرجی تەندروستی نەبووە، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی كۆمەڵگا گەڕێندراوەتەوە.

زۆرترین بینراو