بارهەڵگرێك قاپی سەفەری گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران

بارهەڵگرێك قاپی سەفەری گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران

یونس ئەمین-حاجی ئۆمەران: بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنینی تاقیگەی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بارهەڵگرێكی قاپی سەفەری گەڕێندرایەوە.
لەراگەیاندراوێكی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندەییەكانی كۆمەڵگای دەروازەی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەوە خراوەتەروو " ئەمڕۆ دوو شەممە 5-8-2019 هەڵساین بە گەڕانەوەی (5) تەن و 580 كیلۆگرام قاپی سەفەری سادە، كە لەلایەن كۆمپانیای نیوستاندار پشكنینی تاقیگەی بۆی ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنینی فیزیایی و كیمیایی تاقیگە دەرنەچوو".
ئاماژەش بەوەكراوە " ئەم قاپانە بەپێی رێنماییەكانی عێراقی ناگونجێن بۆ بەكارهێنان، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.

زۆرترین بینراو