بارهەڵگرێك چەند مانگایەكی شێلا

بارهەڵگرێك چەند مانگایەكی شێلا

زاری كرمانجی-سۆران: ئەمشەو لە نزیك پردی زار گەلی رێگای سەرەكی "سۆران –خەلیفان" بارهەڵگرێك خۆی بە چەند ئاژەڵێك داكێشا.
رائید دلاوەر لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، رایگەیاند " كاتژمێر 8ی ئەم شەو 18-11-2019 بەهۆی خۆپێداكێشانی بارهەڵگرێك بە چەند سەر ئاژەڵێكی خۆماڵی، لە نزیك پردی زار گەلی رێگای رێگای سەرەكی"سۆران –خەلیفان" دوو مانگا لەناوچوون".
ئاماژەشی بەوەدا " دەستبەجێ‌ تیمەكانی پۆلیسی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە چاوەڕیی زانیاری زیاترین، ئایا بەگشتی چەند سەر ئاژەڵ بەركەوتوون.

زۆرترین بینراو