بارینی تەرزە زیان بە بەدووای خۆیدا دێنێت

بارینی تەرزە زیان بە بەدووای خۆیدا دێنێت

 


زاری کرمانجی- سیدەکان: ئەمشەو, شەپۆلێکی باران و تەرزەی بەخور, سنووری ناحیەی سیدەکانی گرتەوە و ئەگەری هەیە زیانی زۆری بەر دار و بەری کشتووکاڵی هاووڵاتیان گەیاندبێت .
سەلام حوسێن هاووڵاتییەکی دانیشتووی سنووری سیدەکانە و ماوەی چەندین ساڵە کاری جوتیاری و باخەوانی دەکات و شارەزای زۆری لە بورای کشتووکاڵی هەیە, بە زاری کرمانجی گووت" بارینی تەرزە لەم کاتەی ساڵ زیانی زۆری بۆ بورای کشتووکاڵی هەیە, چونکە کات و ساتەدا, بەری دارەکان دەپوشکون, بە تەرزە هەم بەرەکەی و گەڵاکانیشی زیانیان پێ دەگات و لێ دەبێتەوە, بەتایبەت بۆ هەردوو جۆری خۆخ و قەیسی و چەند بەرهەمێکی دیکەی هاوینی چونکە زوو دەپشکون لەڕووی بەرو و گەڵاوە".
زیاتر گووتی" جیا لە بەرهەمی دار, بارینی تەرزە, زیان بە وە هەموو ئەو بەروبوومانەش دەگەینێت کە ئێستە داچێنراون, بە تایبەت بەر و بوومی گەنم جۆ زیانی هەیە".
ئەو هاووڵاتییە گووویشی" ساڵانی رابردوو, بەهۆی تەرزەی بەهێز زیانی زۆر بە بەر و بوومی کشتووکاڵی گەیشتووە و لە وەرزی پێگەیشتن بەشێوەیەکی بەرچاو, زیانی تەرزەکە دیار دەکەوێت . ئومێد دەکەین زیانی تەرزەی ئەم دووایە زۆر نەبێت و جوتیاران و هاووڵاتیانمان زەرەر مەند نەبن".
لای خۆشیەوە, بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرای کردوە, لە دوای نیوە شەو پێشبینی باران بارین هەورە تریشقە دەکرێ بە تایبەت لە ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست هەرێم, رێژەی بارانبارینشیی بەم شێوەی خوارەوە بڵاوکردۆتەوە :
بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم
زاخۆ 0.2 ملم
بامەرنێ 0.2 ملم
دەربەندیخان 7.4 ملم
هەڵەبجە 0.2 ملم
هەڵشۆ 0.2 ملم
کانی ماسی 0.2 ملم
سۆران 0.2ملم
پێبجوێن 2.8 ملم

زۆرترین بینراو