بازاڕی خانووبەرە لاواز بووە

بازاڕی خانووبەرە لاواز بووە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی: بەهۆی‮ ‬باشبوونی‮ پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا ماوەیەك بوو بازاڕی خانووبەرە بەرەو هەڵكشان چۆ بوو، بەڵام هەر رووداوێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و ئەمنی‮ ‬لە عێراق رووبدات كاریگەری‮ ‬لەسەر ‮‬كوردستان دەبێت بە باش و خراپ، بۆیە بەهۆی رووداوەكانی بەو دوایە بازاڕی خانووبەرە لاوازە بووە.
موتەلیب محەمەد، خاوەن نووسینگەی كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانووبەرە بە زاری كرمانجی گوت:" لەگەڵ ئاڵۆزییەكان ئەو كەسانەی‮ ‬دەیانویست زەوی‮ ‬و خانوو و شووقە بكڕن ئێستا كشاونەتەوە و ئەوانەشی‮ ‬دایاننابوو بیفرۆشن زۆر بوون،‮ ‬كەمبوونەوەی‮ ‬خواست لەسەر زەوی‮ ‬و زار وایكردووە نرخ بەشێوەیەكی‮ ‬بەرچاو دابەزێت‬‬‬‬ ‬ئەگەر دۆخی‮ ‬عێراق بەم شێوەیە درێژەی‮ ‬هەبێت ئەوا بازاڕی‮ ‬خانووبەرە زیاتر دێتە خوارەوە‮، خراپی‮ ‬باری‮ ‬ئەمنی‮ ‬عێراق دڵەڕاوكێی‮ ‬لای‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان دروست كردووە و لەئێستادا ناوێرن پارەكانیان خەرج بكەن‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬موتەلیب گوتیشی:" تێكچوونی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬عێراق وایكردووە كڕین و فرۆشتن بە زەوی‮ ‬و زار بوەستێت،‮ ‬ئەگەر زۆر پێویست نەبێت كەس ئامادە نییە لەم دۆخەدا كڕین و فرۆشتن بە زەوی‮ ‬و خانوو بكات،‮ ‬چونكە دیار نییە ئەم دۆخە بەكوێ دەگات، لە رووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسییەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان پەیوەندی‮ ‬راستەوخۆ بە عێراقەوە هەیە،‮ ‬بۆیە هەر ناسەقامگیرییەك لە عێراقدا رووبدات كاریگەری‮ ‬لەسەر ‮ ‬كوردستان دروست دەبێت،‮ ‬ئاڵۆزییەكانی‮ ‬بەغدا بازاڕی‮ ‬خانووبەرەی‮ ‬سست كردووە كڕین و فرۆشتن ‬كەمیكردووە‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬موتەلیب، ئەوەشی خستەڕوو : بەهۆی‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێیە هێشتا بازاڕی‮ ‬خانووبەرە بەتەواوی‮ ‬دیار نییە، بەڵام ‬خۆپیشاندانەكانی‮ ‬عێراق كاریگەری‮ ‬لەسەر بازاڕی‮ ‬خانووبەرە دروستكردوە، چاوەڕوان دەكرا پاش ساڵی‮ ‬نوێ بازاڕی‮ ‬خانووبەرە جووڵەیەكی‮ ‬باش بە خۆیەوە ببینێت،‮ ‬بەڵام گرژییەكانی‮ ‬عێراق وایكرد خەڵك ترسی‮ ‬لا دروست ببێت و كڕین و فرۆشتن بە خانوو و زەوی‮ ‬نەكات".

زۆرترین بینراو