باس لەمەترسیەكان و تەشەنەكردنی ماددە هۆشبەرەكان كرا

باس لەمەترسیەكان و تەشەنەكردنی ماددە هۆشبەرەكان كرا

لەژێر چاودێری سەرۆكی زانكۆی پۆڵیتەكنیكی هەولێر، لە پانێلێكدا لە پەیمانگەی تەكنیكی سۆران. باس لە جۆرەكانی و بازرگانی كردن و زیانەكانی و هۆكاری سەرهەڵدانی ماددە هۆشبەرەكان كرا.
م. پاكستان محەمەد ئەمین، راگری پەیمانگەی تەكنیكی سۆران، رایگەیاند "ماددەهۆش بەرەكان یەكێكە لەگرنگترین بابەتەكانی جیهان و كوردستان بەتایبەتی ناوچەی سۆرانیش بەهۆی شوێنی جوگرافی، كە هاوسنورە لەگەل ئێران و توركیا، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان هۆشیار بكرێنەوە بۆ خۆپاراستنیان و تەشەنە نەكردنی ماددەی هۆشبەر، بۆ ئەم مەبەستە هەفتەی رابردوو لە ژێر چاودێری (پ-ی-د) كاوە شێروانی سەرۆكی زانكۆی پۆڵیتەكنیكی هەولێر، پانێلێك لە هۆڵی پەیمانگەكەمان بەڕێوەچوو".
گووتیشی "ئەندامانی دیبەیتەكە پێكهاتبوو لە مقەدەم بەختیار كریم، بەرپرسی بانكی زانیاری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێم، جواد سوار محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤ لەشاری سۆران، نزار ئەحمەد یەحیا، مامۆستا لەپەیمانگەی تەكنیكی سۆران، تیشكیان خستە سەر كۆمەڵێك زانیاری گرینگ، لەسەر جۆرەكانی و بازرگانی كردن و زیانەكانی ماددە هۆشبەرەكان و هۆكاری سەرهەڵدانی ماددە هۆشبەرەكان".
ئاماژەشی بەوەدا "ئامادبوانی بە سەرنج و تێبینیە زانستیەكانیان دیبەیتەكەیان زیادتر دەوڵەماند كرد و
لە كۆتایشدا سوپاس و پێزانینی پەیمانگەی تەكنیكی سۆران، ئارستەی رێككخەر و ئەندامانی دیبەیتەكە كرا.

 

 

زۆرترین بینراو